ناوه‌ندی هه واڵ - فه‌ڕانسه : بیست ویه‌كه‌مین كۆنفڕانسی سالاَنهی دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ژنانی ئێرانی به دروشمی : (بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران : رووداوی سیاسی و خه‌باتی دێموكراتیك) ڕۆژی 5 شه‌ممه 15 ی جولای كاتژمێر 9ی سه‌رله به‌یانی له زانكۆی سووربوون _سانسیه له شاری پاریس ده‌ستی به كاره‌كانی كرد . له‌م كۆنفڕانسه‌دا كه سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێ (15_16_17ی جولای)كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی وتار و بابه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ,كه زۆربه‌ی به‌شداربووان له ولاَتانی ئورووپاییهوهتێیدا ئاماده‌ن .
پێویسته بگوترێ كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ولاَتی فه‌ڕانسه بۆ ئه‌م كۆنفڕانسه بانگهێشت كراوه و به‌شێك له ئه‌ندامانی كوَمیته به‌شداری ئه‌م كۆنفڕانسهن .
به‌رنامه‌کانی ڕۆژی یه‌كه‌م به‌م جۆره ده‌ستی پێكرد :
1.به‌خێرهێنانی میوانه‌كان له لایه‌ن كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی كۆنفڕانسه‌وه
2.رێزگرتن له دوو ژنی هه‌ڵبژێردراوی خه‌باتی سالاَنی سه‌ره‌تای شۆڕشی 57ی ئێران
3. ناساندنی كۆمه‌ڵێك كتێب و كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كتێب
4. پێشكه‌ش كردنی وتارێك له لایه‌ن خاتوو فرانسواز پیك به‌زمانی فه‌ڕانسه‌وی له ژێرناوی ( فێمینیزم : بوحرانی سیاسی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك )
5. پانێل : له‌سه‌ر دروست بوون و دامه‌زرانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان دوای سه‌ركوتی ده‌یه‌ی 60 كه له لایه‌ن خاتوو فهریدهزبرجد (له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی ژنانی ده‌یه‌ی 60 تاكوو بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ژنان ) وخاتوو ناهید نوسره‌ت: ( بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت , جیاوازی و وێچوونهكانی له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران دا) پێشكه‌ش كرا
6 . بابه‌تێك له لایه‌ن خاتوو ماری لادیه فولادی به ناونیشانی : (ژن و بنه ماڵه له ئێران‌دا تا كوو گۆڕانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ژن و مێرد تا بزووتنه‌وه‌ی ئهمڕوَ)
7. بابه‌تێك له لایه‌ن خاتوو سۆهه‌یلا قادری به ناونیشانی ( چاو خشاندنێك به دۆزی ژن له ژێر سێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی میللی كورد دا )
شایانی باسه كه به‌رنامه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنفڕانس به سهمایهك له لایه‌ن سه‌حه‌ری دێهقان و شانۆیه‌ك له لایه‌ن نێدا شاهرۆخیهوه كۆتایی پێهات.