. . . .


13 Jul 2010

به‌بۆنه‌ی کۆتایی ساڵی خوێندن سه‌یرانێک بۆ کورده‌کانی ده‌ڤه‌ری


ناوەندی هەواڵ - ئوتریش: کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و ڕیکخراوی کوردان له‌ تاراوگه‌ له‌ ڕۆژی 11/7/2010 دا سه‌یرانێکی بۆ قوتابیە کوردەکان و کوردانی دانیشتوی ده‌ڤه‌ری ئۆبه‌رئۆسترایش له‌ یه‌کێک له‌ سه‌یرانگاکانی نیزیک شاری لینتس ساز کرد.
جێگای ئاماژه‌یه‌‌ که‌ له‌م سه‌یرانه‌دا ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیانی ئەو دەڤەرە و هه‌روه‌ها حیزب و ڕێکخراوه‌ سیاسیه‌ کوردستانیه‌کان‌ له‌وانه‌ یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان، پارتی دیمۆکراتی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریه‌ وچه‌ندین حیزب و ڕێکخراوی تر ئاماده‌ بوون.
هاوڕییانی حیزبی توانیان پێشوازیه‌کی گه‌رم له‌ به‌شدار بوان بکه‌ن و له‌ نیزیکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌ سیاسیه‌کان بدوێن.
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و تا 9 ئێواره‌ی خایاند.
به‌شداران به‌ ڕێز و قه‌درزانیه‌وه‌ روانیانه‌ ئه‌م کاره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی کۆمیته‌ی حیزب و ڕێکخراوی کوردان لە تاراوگە و له‌ لایه‌ن هه‌موو به‌شدارانه‌وه‌ سوپاس و قه‌درزانی به‌ نوێنه‌رایه‌تی حیزب له‌م ناوچه‌یه‌ گوترا.
qutabyan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1073 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact