. . . .


11 Jul 2010

سه‌ردانی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ی‌ فه‌رانسه‌ی‌ حیزبی‌ دێموك??


ناوەندی هەواڵ - فەرانسە: كاتژمێر 3ی‌ دوانیوه‌ڕۆی‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ 20ی‌ پووشپه‌ڕ (11ی‌ ژوئیه‌ی‌ 2010) ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ی‌ فه‌رانسه‌ی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌رز راگرتنی‌ یادی‌ رێبه‌ری‌ گه‌وره‌ و لێوه‌شاوه‌ی‌ حیزبه‌كه‌مان دوكتور قاسملووی‌ نه‌مر و هاوڕێیانی‌ له‌ 21 ـه‌مین ساڵڕۆژی‌ تیرۆركرانیان به‌ ده‌ستی‌ دیپلۆمات تیرۆریسته‌كانی‌ كۆماری‌ ئێران له‌ وڵاتی‌ ئۆتریش، له‌سه‌ر گلكۆی‌ ئه‌و شه‌هیده‌ نه‌مرانه‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ رێوڕه‌سمێك‌دا وێڕای‌ به‌رزڕاگرتنی‌ یادی‌ ئه‌و شه‌هیدانه‌، وه‌فاداریی‌ خۆیان به‌ رێبازی‌ ئه‌و رێبه‌ره‌ مه‌زنه‌ و بێزاریی‌ خۆیان له‌ كۆماری‌ تیرۆریستپه‌روه‌ری‌ ئیسلامی‌ دووپات كرده‌وه‌.
رێوڕه‌سمه‌كه‌ كاتژمێر 3ی‌ دوانیوه‌ڕۆ به‌ دانانی‌ 21 شاخه‌ گوڵ‌ به‌ نیشانه‌ی‌ 21ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی‌ تیرۆری‌ ئه‌و شه‌هیده‌ مه‌زنانه‌ له‌سه‌ر گلكۆی‌ هه‌ركام له‌م شه‌هیدانه‌ ده‌ستی‌ پێكرد و دواتر سروودی‌ نه‌ته‌وایه‌تیی‌ ئه‌ی‌ ره‌قیب خوێندرایه‌وه‌. پاشان به‌شداربووانی‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ بۆ رێز لێنان له‌ گیانی‌ پاكی‌ شه‌هیدانی‌ رێگای‌ ئازادیی‌ كورد و كوردستان یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ‌ ده‌نگیان پاراست.
دواتر په‌یامی‌ كۆمیته‌ی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان له‌ فه‌رانسه‌ له‌ لایه‌ن شلێر ده‌روێشی‌ خوێندرایه‌وه‌.
رێوڕه‌سمه‌كه‌ دوای‌ یه‌ك كاتژمێر به‌ به‌ڵێن نوێكردنه‌وه‌ی‌ به‌شداربووان له‌گه‌ڵ‌ گیانی‌ ئه‌و شه‌هیده‌ نه‌مرانه‌ و وه‌فادارییان به‌ رێباز و ئامانجه‌كانیان كۆتایی‌ پێ هات.
perlashez.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1070 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact