. . . .


2 Jul 2010

چالاکی گروپی دوچەرخەسوارانی کورد لە ساڵوەگەڕی شیمیاباران کرانی شار?


ناوەندی هەواڵ - فینلاند: پاشنیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە ٧ی ژولای، بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٢٣ ساڵ بەسەر کارەساتی شیمیاباران کرانی شاری سەردەشت، گروپی دوچەرخەسوارانی کورد لە شاری تورکوی وڵاتی فینلاند بە سەرپەرەستیی کەماڵ ئیزەدخاە ناسراو بە کەماڵ چەکۆ زنجیرە چالاکیەکیان بەڕێوە برد.
چالاکیەکە سەرەتا بە پێوانی شەست کیلۆمیتر لە لایەن گروپەکەوە دەستی پێ کرد و دوای گەیشتنیان بۆ ناو شاری تورکو، لە لایەن ئەندامان و بەرپرسانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی کوردیی شاری تورکو لە گۆڕەپانی سەرەکیی شاردا پێشوازیان لێ کرا.
لە درێژەی چالاکیەکەدا پێشانگایەکی فتۆگرافی لە گۆڕەپانەکە پیشانی فینلاندیەکان درا کە کۆمەڵێک وێنەی تایبەت بەو کارەساتەی لە خۆ گرتبوو. هاوکات گروپێک لە لاوان نووسراوەیەکیان بەم بۆنەوە بە ناو رێبواران و خەڵکانی فینلاندی دا بڵاو کردەوە کە باسی لە چۆنیەتی رووداوەکە و قوڵایی کارەساتەکە دەکرد.
وێنەکانی پێوەندی دار بەو چالاکیە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2144 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact