. . . .


2 Jul 2010

نوێنەرایەتی حدک لە گەڵ جێگری شارەداری لینتز کۆبۆوە


ناوەندی هەواڵ - ئوتریش: نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆمیته‌ی ئوتریش له‌ دانیشتنێک دا له‌ گه‌ڵ دوکتۆر ئێریش ڤاتسل جێگری شاره‌داری لینتز باسی له‌ پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ کرد.
رۆژی هەینی 2.7.2010 کاک په‌رۆش قادری نوێنه‌ری کۆمیته‌ی حدک له‌ ئۆبه‌رئۆسترایش له‌ سه‌ر بانگهێشتی لایەنی خانەخوێ، سەردانی دەفتەری کاری دوکتور ڤاتسێلی کرد. له‌م ئه‌م دانیشتنه‌ دا کە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند، نوێنه‌ری حیزب لە کۆمیتەی ئوتریش باسی لە هه‌لومه‌رجی ئێستای کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد و هەڵوەستەی لە سەر قوڵایی گوشار و سەرکوتی کۆماری ئیسلامی کرد.
دوکتۆر ڤاتسڵ خۆشحاڵی خۆی له‌م دیداره‌ ده‌ربڕی و هیواداری خواست ئەم جۆرە دیدارانە له‌ داهاتوودا زیاتر بن و پتر لە گه‌ڵ کورده‌کان له‌ نیزیکه‌وه‌ له‌ پێوەندی دابێت.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1075 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact