. . . .


28 Jun 2010

کۆمیتەی هاوکاریی هێزەکانی رۆژهەڵات هێرشەکانی ئێران و تورکیا شەرمە?


ناوەندی هەواڵ - دانمارک: لە راگەیەندراوێک دا کە وێنەیەکی بۆ ناوەندی هەواڵی دەرەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ناردراوە، کۆمیته‌ی هاوکاری هیزه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک هێرشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئیران و تورکیه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندی شه‌رمه‌زار ده‌کات.
لە سەرەتای ئەم راگەیەندراوەدا کە رووی لە خەڵکی خەباتگێڕی کوردستانە، هاتووە: "به‌درێژایی‌ میژوو ده‌رکه‌وتووە که‌ داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌موکات ویستی ره‌وای کورده‌کانی نیشته‌جی ولاته‌کانیان به‌ زه‌بر و زه‌نگ و هێرش و ئاگر و ئاسن ولام داوەتەوە. زۆرجاریش حه‌ولی ئاشتیخوازانه‌ی هیزه‌کانی کورد و رێبه‌رەکانێان به زیندانیکردن و ئیعدام و له‌ سێداره‌دان ولام داوه‌ته‌وه‌. بۆ ئه‌م کاره‌ش له‌ هیچ کرده‌وه‌یه‌کی دژی مرۆفایه‌تی ده‌ستێان نه‌پاراستۆه‌. ئێستاش که‌ به‌شیکی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ باشورکوردستان پاش ده‌یان نه‌هامه‌تیی ئه‌نفال‌و ژینۆسایدو کیماباران و کۆمه‌لکوژی، به‌ به‌شیک له‌ ویسته‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی گه‌یشتۆه‌، حکومه‌ته‌کانی ئیران و تورکیه‌ چاوی دیتنی ئه‌و راستێانه‌یان نیە و هه‌ر رۆژه‌ به‌ بیانویه‌ک ده‌ستدریژی ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یە به‌ توندترین شیوه‌ خاکی کوردستان ده‌خه‌نه‌ به‌ر راکیت و تۆپ و بۆمبارانی فرۆکه‌ شه‌رکه‌ره‌کانیان و له‌ ئاکامدا به‌ده‌یان بنه‌ماله‌ی ئه‌م گوندانه‌ ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بون."
. کۆمیته‌ی هاوکاری هیزه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌ گشتی له‌ سه‌ر ئه‌و بروایه‌یه‌ که‌ ئه‌م كرده‌وانه‌ له‌ راستیدا بۆ تێکدانی ئه‌من و ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندنی ژیرخانی ئابوری کوردستان و سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی كورد له‌م به‌شه‌‌و هه‌روه‌ها بۆ چاوترساندن و به‌ربه‌ست كردنی‌ جووڵانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ به‌شه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستانه.
ئه‌م هێرشانه‌ ئه‌گه‌ر وڵام و كاردانه‌وه‌ی‌ جیددی‌ كوردی له‌ ناوخۆ و هه‌نده‌رانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌بێ‌، ئه‌وا دوژمنانی‌ كورد به‌ گشتی‌ و ده‌وڵه‌ته‌كانی‌ ئێران و توركیا به‌ تایبه‌تی‌ هه‌روا درێژه‌ به‌ كرده‌وه‌ دزێوه‌كانیان ده‌ده‌ن و زیاتر سه‌روه‌ری ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان ده‌خه‌نه‌ مترسێه‌وه‌.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ کۆمیته‌ی هاوکاری هیزه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان له‌ دانمارك وێرای پشتگری له‌ حه‌وله‌ ئاشتیخۆازه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و سه‌رکردایه‌تێکه‌ی له‌ هه‌مو به‌شه‌کانی کوردستان ، هێرش و تۆپبارانه‌كانی‌ ئه‌م دوایانه‌ی‌ دوو ده‌وله‌تی ئێران‌و توركیه‌ بۆ سه‌ر سنووره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
به‌ تووندی‌ مه‌حكووم ده‌کات وله‌ هه‌مانکاتدا داوا له‌ هه‌موو هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ حکومه‌تی هه‌ریم و سه‌رۆکی هه‌ریم و پارلمانی کوردستانیش له‌ ناو خۆ ده‌کات ویرای جه‌خت خستنه‌ سه‌ر دولایه‌نی هیرشکه‌ر ئه‌م کرده‌وه‌ نامرۆفانه‌ مه‌حكووم بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوا له‌ بیر‌و رای‌ گشتی‌‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌که‌ین كه‌ هه‌نگاوی‌ لێبڕاوانه‌ و جیدی بۆ پێشگرتن و ئیدانه‌كردنی‌ ئه‌و ده‌سترێژیانه‌ بنێن و رێگه‌ نه‌ده‌ن له‌وه‌ زیاتر ویست و داخوازییه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاوا سوک و هاسان له‌ پیش چاوی کۆر و کۆمه‌لی نێونه‌ته‌وی پیشیل بکرێ و مافه‌کانی به‌ ئاگرو ئاسن وڵام بدرێته‌وه.

سه‌رکه‌وی جولانه‌وه‌ی کورد له‌ پێناوی ئازادی ومافه‌کانی.
سه‌رشۆری و نه‌مان بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان .
به‌ هیزتر بی یه‌کیه‌تی ریزه‌کانی جۆلانه‌وه‌ی کورد .
کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان
له‌ دانمارک.28.06.10

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 958 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact