. . . .


28 Jun 2010

بەشداری نوێنەرایەتی حدک لە ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کور?


ناوەندی هەواڵ - ئوتریش: له‌ سه‌ر بانگهێشتی ڕه‌سمی پارتی دیمۆکراتی کورد له‌‌ سورییه (الپارتی)، به‌ڕیز کاک په‌رۆش قادری به‌ نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی ئوتریشی حدک له‌ یادی په‌نجاوسێ ساڵه‌ی دامه‌زرانی ئه‌م حیزبه‌ دا به‌شداری کرد.
ئه‌م بۆنه‌یه‌ که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 20/6/2010 له‌ شاری لینتز لە وڵاتی ئوتریش‌ بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی بەڕێوەچوو تێیدا و نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسیەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان به‌شدار بوون، نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی حیزب له‌م وڵاته‌ په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی گه‌یانده‌ هاوڕێیانی پارتی دیمۆکراتی کورد له‌‌ سورییه و به‌م بۆنه‌وه‌ پیرۆزبایی لێکردن.
alparti.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2128 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact