. . . .


26 Jun 2010

پێکهاتنی کۆبوونه‌وه‌ی شوورای ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست له‌ نی


کوردستان و کوردنیوز: له‌ ڕۆژانی 21 و 22ی ژوئه‌ن شوورای ئه‌نترناسیونالی سۆسیالیست له‌ بنکه‌ی سه‌ره‌کیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیویۆرك به‌ریوه‌ چوو. کۆبوونه‌وه‌ ڕۆژی 21 له‌ کاتژمێری 10ی به‌یانی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد.
سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌رێز کاک خالید عه‌زیزی به‌شداری ئه‌م کۆبوو‌نه‌وه‌یه بوون‌ و کاک کامه‌ران باڵنوور به‌رپرسی پیوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ئه‌مریکا له‌و سه‌فه‌ره‌دا هاورێیه‌تیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ده‌کرد.
کۆبوو‌نه‌وه‌که‌ سه‌ر له‌به‌یانی به‌ وته‌کانی به‌ڕێز لویس ئه‌یالا سکرتێری گشتیی ئه‌نترناسیۆنال ده‌ستی پێکرد. لویس ئه‌یالا باسێکی گشتیی له‌سه‌ر ئه‌نترناسیۆنال و هه‌روه‌ها ئابووریی دنیا هێنایه‌گۆر.
دوابه‌دوای به‌ڕێز ئه‌یالا، به‌رێز پاپاندرۆف سه‌رۆکی ئه‌نترناسیۆنال له‌سه‌ر وه‌ز‌عی ناله‌باری ئابووریی دنیا وته‌یه‌کی به‌پێزی پێشکه‌شی به‌شداربووان کردو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ له‌ رۆژانی داهاتوودا هه‌ر له‌م باریه‌وه‌ له‌تورێنتۆی کانادا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ پێک دێت .
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌لبژاردنه‌کانی دونیا به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ئور‌ووپا، جێگه‌و پێگه‌ی ئه‌نترناسیۆنال له‌و هه‌لبژاردنانه‌داو ئه‌رکی حیزبه‌کانی ئه‌ندامی ئه‌نترناسیۆنال قسه‌ی کردوله‌ سه‌ر چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوکه‌وت له‌م پێوه‌ندییه‌دا و ئاماده‌ی کاری بۆ هه‌رچی زیاتر سه‌رکه‌وتنی حیزبه‌کانی ئه‌ندام له‌ ئه‌نترناسیۆنال دا، بۆ به‌شداران دووا.

جیی خۆیه‌تی بگوترێ یه‌کێک له‌ باسه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی شوورای ئه‌نترناسیونال ته‌رخان کرابوو بۆ کیشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل. له‌م باره‌یه‌وه‌ و پیوه‌ندی له‌گه‌ل ئاسایش و ئه‌منیه‌ت له‌ رۆژهه‌لاتی نێوه‌راست دا ‌ به‌شێکی به‌رچاو له‌ حیزبه‌کان قسه‌یان کرد.
هه‌یئه‌تی حیزب دێموکراتی کوردستان له‌ ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوو‌نه‌وه‌ی شووڕای ئه‌نترناسیۆنال ‌دا توانی دیدارو چاوپێکه‌وتن له‌ گه‌ل به‌شێکی به‌رچاو له‌ به‌شداربووان له‌ ولاتانی جۆراوجۆر بکا و له‌ پیوه‌ندی له‌گه‌ل وه‌زعی ئیران و کوردستان هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا قسه‌و ئالوگۆری بیروڕایان له‌ گه‌ڵ بکا.
international.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1021 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact