. . . .


21 Jun 2010

هەیئەتێکی کۆمیتەی سویس لە کۆنفرانسی سێ‌‌‌هه‌‌می فیدراسیێونی پ?


ناوەندی هەواڵ - سویس: ڕۆژی شه‌‌مه‌‌‌ رێکه‌‌وتی 19.6 له‌‌سه‌‌ر بانگ‌‌‌هێشتی فه‌‌رمی فیدراسێونی په‌‌نابه‌‌رانی عێراقی، هەیئەتێک ‌‌له‌‌ کومیته‌‌‌ی حیزبی ‌‌دێموکراتی کوردستان بەشداریی کرد لە کۆنفرانسی سێهەمی ئەو رێکخراوە کە‌‌ له‌‌‌شاری زوریخ ئەو وڵاتە پێکهات.
لەو کۆبوونەوەیەدا چه‌‌ندین لا‌‌یه‌‌نی سیاسی عێراقی، کوردستانی و بیانی وه‌‌ک میوان تێدا به‌‌‌شدار بوون و پەیام و وتاریان بەم بۆنەوە خوێندەوە. هەروەها په‌‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان کومیته‌‌‌ی سویس له‌‌لایه‌‌ن کاک حه‌‌سه‌‌نی ئیسمائیلی خۆێندرایه‌‌وه‌‌.
هه‌‌یئه‌‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌‌ کومیته‌‌‌ی سویس بریتی بون له‌‌ به‌‌رێزان: حه‌‌سه‌‌ن ئیسمائیلی، سیاوه‌‌‌ش سالحیە و ره‌‌حمه‌‌ت ئیبیراهیمیان
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا هەیئەتی کومیته‌‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌‌ گه‌‌ڵ چه‌‌ندین لایه‌‌نی سیاسی بەشدار لە کۆبوونەوەکە له‌‌سه‌‌ر کاری هاوبه‌‌ش و هه‌‌روه‌‌ها هاوکاری و هاوخه‌‌باتی ئاڵوگۆڕی بیرورایان کرد و جەختیان له‌‌ سه‌‌ر هاو‌پێوه‌‌ندی و دوستایه‌‌تی کردەوە.
irak-penaberan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 951 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact