. . . .


17 Jun 2010

دانێشتنیکی دۆستانه‌ له‌ نێوان کۆمیته‌ی حدک و لێژنه‌ی پارتی دێمۆ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- دانمارک: له‌ سه‌ر بانگیشتنی کۆمیته‌ی دانمارکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ، دانیشتنیکی دۆستانه‌ له‌ نیوان کۆمیته‌کانی حدک و پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌ ولاتی دانمارک ، کاتژمێری 6 ئیواری رۆژی چۆار شه‌ممه‌ به‌ریوه‌ چوو.
دانیشتنه‌که‌ له‌ سه‌ره‌تادا به‌ خۆله‌کێک بیده‌نگی بۆریزگرتن له‌ گێانی پاکی شه‌هیدانی ریگای رزگاری کوردو کوردستان ده‌ستی پێکرد .
پاش خۆناساندنی به‌شداربووان له‌ هه‌ردو لایه‌ن ، له‌ لایه‌ن کاک ناسر پیرانی وه‌ک به‌رپرسی کۆمیته‌ حیزب له‌و وڵاته‌ له‌ سه‌ر وه‌زع ئیران و کوردستان و قه‌یرانه‌کانی ناوخۆ و کیشه‌کانی ناو ده‌سته‌ڵات و زه‌خت و زۆرییه‌کانی ریژیم بۆ سه‌ر ئازادیخۆازانی کورد له‌ رۆژهه‌لات و ده‌ستدریژی کردن بۆ سه‌ر سنوره‌کان به‌ تایبه‌تی تۆپ بارانه‌کانی ئه‌م دۆیانه‌ی ریژیم بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی کوردستانی باشوور، چه‌ند وته‌یه‌کی پیشکه‌ش کرد وله‌ هه‌مان کات دا ئاماده‌گی ئه‌ندامانی حیزبی له‌و ولاته‌ بۆ هاوکاری زیاتری نیوان کورده‌کان به‌ تایبه‌تی نیوان پارتی دێمۆکرات و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی دوپات کرده‌وه‌. پاشان له‌ لایه‌ن به‌رپرسی لیژنه‌ی دانمارکی پارتی دیمۆکرات کوردستان ،کاک مووسا ره‌شید عبدوڵا ، ویرای به‌ داخ بوون له‌ هه‌ڵس و که‌وته‌کانی ریژیم سه‌باره‌ت به‌ کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات ، سۆپاسی خۆی بۆ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌ مه‌ڕ هه‌ڵس و که‌وتی به‌رپرسانه‌یان سه‌باره‌ت به‌ وه‌زعی کوردستانی باشوور ده‌ربڕی و هیواشی خواست که‌ هیزه‌کانی دیکه‌ش ، له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ حه‌ساسه‌دا هه‌ڵوێستێکی وه‌ها گرن. له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی دا کاک مووسا به‌ به‌رزنرخاندنی خه‌باتی دیپلۆماسییانه‌ی‌ سه‌رۆکی هه‌ریم کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات ، به‌لینی حیزبه‌که‌یانی له‌ پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان دووپات کرده‌وه‌.
له‌ به‌شیکی دیکه‌دا کاک ره‌شیدی قازی وه‌ک به‌شی پیوه‌ندیه‌کانی حیزب له‌ دانمارک له‌ سه‌ر میژوویی هاوبه‌شی حیزب دیمۆکرات و پارتی دیمۆکراتی کوردستان هه‌ر له‌ سه‌رده‌می کۆماری کوردستان به‌تایبه‌تی دانی پله‌ی ژنرالی له‌ لایه‌ن پیشه‌وا قازی محه‌مه‌ده‌وه‌ به‌ بارزانی نه‌مر تا هاوکاری ئه‌م دو لایه‌نه‌ له‌ ناو خۆی هه‌ریم کوردستان به‌ گشتی و له وڵاتی دانمارک به‌ تایبه‌تی وهه‌روه‌ها له‌ سه‌ر هۆکاره‌کانی دوله‌ت بوونی حیزب و پیکهاتنی که‌مپینگی یه‌کگرتنه‌وه‌ و ده‌ربرینی ئاماده‌گی حیزب له‌ ژێر رینۆنیه‌کانی کۆنگره‌ی 14 بۆ هه‌رچه‌شنه‌ هاوکارێکی به‌ کرده‌وه‌ ‌نیوان هیزه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و به‌شه‌کانی دیکه‌ی بۆ به‌شداران باس کرد.
پاشان هه‌ردو لایه‌ن به‌لێنێان دا له هه‌موو کۆر و کۆبونه‌وه‌کان به‌ تایبه‌تی له‌ ساڵڕۆژه‌ نه‌ته‌ویه‌کانی وه‌ک ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، رۆژی نه‌مران و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و نه‌ورۆز وه‌ک جیژنی کۆنی کوردان و زۆر بۆنه‌ی دیکه‌ یارمه‌تی ده‌ری یه‌کتر بن و بۆ ناساندنی کیشه‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان زێاتر حه‌ول به‌ده‌ن. له‌ هه‌مان کاتدا کۆمیته‌ی حیزب ئاماده‌گی خۆی بۆ نیزیک بونه‌وه‌ و هاوکاری و دیالۆگ له‌ گه‌ل به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی حیزب ده‌ربڕی.
له‌ ئاخرین به‌شی کۆبونه‌وه‌که‌ بۆ جارێکی دیکه‌ ویرای به‌ داخ بوون له‌ ده‌رد و مینه‌تیه‌کانی گۆنده‌کانی سه‌ر سنور و شه‌هید بوونی لاوێکی کورد به‌ ده‌ستی هیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیران ، هه‌ردولایه‌ن تۆپبارانه‌کانی ریژمیان به‌ توندی دایه‌ به‌ر ڕخنه‌ و هیوادار بوون که‌ رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌رچی زۆتر کۆتایی به‌ ده‌ستدرێژیه‌کانی بۆ سه‌ر هه‌رێم کوردستان بێنێ.
کۆبونه‌وه‌که‌ پاش 3 کاتژمیر له‌ 9ی شه‌و له‌ که‌ش وهه‌وایه‌کی دۆستانه‌دا کۆتای هات.
جێی باسه‌ که‌ به‌شداربووان له‌ لێژنه‌ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان برتیی بوون له‌: 1-مووسا ره‌شید عه‌بدوڵا‌. 2-به‌یان عه‌بدوولله‌ نووری. 3-نیشتمان میراوا. 4- حه‌سیب عه‌بدۆلله‌ محمود ئاکره‌یی.
به‌شداران له‌ کۆمیته‌ی دانمارکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بریتی بوون له: ناسر پیرانی. ره‌سول ئه‌دیب. هیوا زه‌بیحی. به‌کره‌ ما‌ره‌غانی . سنور محمد زاده‌ و ره‌شید قازی.

پیویسته‌ بگۆتری له‌ درێژه‌ی ئه‌م چالاکێانه‌دا کۆمیته‌تی حیزب دێمۆکراتی کوردستان له‌ ولاتی دانمارک
له‌ رۆژی 010610 به‌ هه‌مان مه‌به‌ست به‌ تایبه‌تی بۆ به‌ هێزترکردنی چالاکی کورده‌کان له‌ باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ناساندنی کێشه‌ کلتوری و سێاسیه‌کان به‌ کۆمه‌لگه‌ی دانمارکی، چاوپیکه‌وتنێکێان له‌ گه‌ل ئینستیتافی کورد له‌ دانمارک پێک هێنا.له‌م دانێشنه‌شدا هه‌ردولایه‌ن به‌لێنیاندا که‌ بۆ هاوکاری زیاتر حه‌ول به‌ده‌ن.

کۆمیته‌ی دانمارکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
kdp.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1228 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact