. . . .


17 Jun 2010

به‌شداری له‌ یادی 35 ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کورد??


ناوه‌ندی هه‌واڵ- ئوتریش: له‌ سه‌ر بانگ‌هێشتی ڕه‌سمی که‌رتی ڕێکخستنی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان له‌ ئۆبه‌رئۆسته‌رایش نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان به‌شداری یادی 35 ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستانی کرد.
ئه‌م یاده‌ڕۆژه‌ که‌ له‌ یه‌کێک له‌ سه‌یرانگاکانی ده‌ره‌وه‌ی شاری لینتز به‌ڕیوه‌چو له‌ جه‌وێکی زۆر دۆستان و خۆش دا تێپه‌ڕ بوو.
نوێنه‌ری کۆمیته‌ی حدک له‌ وڵاتی ئوتریش به‌ڕێز کاک په‌رۆش قادری په‌یامی کۆمیته‌ی حدک له‌ ئوتریش گه‌یانده‌ هاوڕێیانی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان و به‌ نوێنه‌رایه‌تی تێکڕای ئه‌ندامان و لاینگرانی حدک له‌و وڵاته‌ پیرۆزبای ٣٥ ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانی لێ کردن.
35saley-ynk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 983 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact