. . . .


15 Jun 2010

به‌شداری له‌ یادی ڕۆژی شه‌هیدانی گه‌لی ئه‌حوازدا


ناوه‌ندی هه‌واڵ- ئوتریش: له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕه‌سمی نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوی شؤڕشگێرێ نه‌ته‌وه‌یی ئه‌حواز(حرکت النضال العربی الاحواز) هه‌یئه‌تێک له‌ کۆمیته‌ی حدک ئوتریش به‌شداری ئه‌م یاده‌ی کرد.
هه‌یئه‌تی حیزب که‌ پێک هاتبوو له‌ خدری هه‌مزه‌ نژاد، دولبه‌ر هه‌مزه‌ نژاد وبه‌هاری عه‌بدوڵڵاپور و محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی، له‌ لایه‌ن خانه‌خوێوه‌ زۆر به‌ڕیزه‌وه‌ وه‌رگیران و له‌ به‌ینی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا ڕاسته‌وخۆ له‌ گه‌ل به‌شداران که‌ زۆربه‌یان عه‌ڕه‌ب بوون، له‌ سه‌ر وه‌زعیه‌تی هه‌نوکه‌ی ئێران و ناوچه‌ و به‌ تایبه‌تی کوردستان باس و گفتگۆیان کرد.
ئه‌م ڕێکخراوانه‌ی که‌ به‌شداری ئه‌م به‌رنامه‌ییان کرد به‌شێکیان بریتی بوون له‌:
ڕێکخراوی‌ فه‌له‌ستینیه‌کان له‌ ئوتریش.
ڕێکخراوی عه‌ڕه‌به‌ سونیه‌کانی عێراق له‌ ئوتریش
ڕێکخراوی عه‌ڕه‌به‌میسریه‌کان له‌ ئوتریش
کۆمه‌ڵه‌ی ئوتریشیه‌کان و عه‌ڕه‌به‌کان
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عه‌ڕه‌بی
ناوندی ئیسلامی له‌ ئوتریش
هه‌روه‌ها چه‌ند ڕێکخراو و که‌سایه‌تی ئاکاده‌می عه‌ڕه‌ب به‌شداری ئه‌م یاده‌یان کرد.
هه‌یئه‌تی حدک له‌ نیزیکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌بو ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوندی ڕێکخراوی شؤڕشگێری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌حواز دانیشت و له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی ئێران به‌ تایبه‌تی مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ گه‌لانی ژێر ده‌ست له‌م وڵاته‌ ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
په‌یامی حدک به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی شه‌هیدانی ئه‌حوازه‌وه‌ به‌ زمانی ئاڵمانی له‌ لایه‌ن محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لیه‌وه‌ پێشکه‌شی به‌شداران کرا.
بۆ بینینی وێنه‌کان کرته‌ لێره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2089 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact