. . . .


14 Jun 2010

راپۆرتی دیدارو چاوپێکەوتنەکانی هەیئەتی حدک لە چوارچێوەی کۆبوونەو??


ناوەندی هەواڵ - ئاڵمان: هەروەک لە هەواڵەکانی پێشووی ناوەندی هەواڵی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا هاتبوو، لە ماوەی رۆژانی ١١ تا ١٣ی ژوئەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە هاوڕێیان مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کۆمیتەی بەڕیوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی پێوەندیە نێونەتەوەییەکانی کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان بەشدارییان لە کۆبوونەوەی ساڵانەی لیبراڵ ئینتەر ناشناڵ دا کرد. هەیئەتی حیزب لە چوارچێوەی ئەم کۆبوونەوە بەرینەی حیزبە لیبراڵەکانی سەرانسەری جیهان توانی چاوی بە ژمارەیەک لە نوێنەرانی حیزبەکان و کەسایەتیە لیبراڵەکانی بکەوێ کە گرینگترینیان بریتی بوون لە:
1 . دیدار لە گە ڵ هانس فان باڵن: سەرۆکی لیبڕاڵ ئینتەر ناسیۆناڵ. ئاغای فان باڵن جگە لەوەی سەرۆکی لیبڕاڵ ئینتەرناشناڵە، یەکێک لە ڕێبەرانی ناسراوی حیزبی دێموکڕاتی هولەندیشە کە لە هەڵبژاردنی چەند ڕۆژ لەمەوبەری پاڕلەمانی هولەند دا بە یەکەم حیزب دەرچوو و بە ڕێبەریی حیزبەکە ئاغای مارتن ڕووتە سپێردراوە کە کابینە پێک بێنێ. هەروەها حیزبە دێموکڕاتەکەی دیکەش واتە لیبڕاڵەکان، کە هەردوکیان پێکەوە لە لیبڕاڵ ئینتەرناشناڵ دا هاوکاری دەکەن، قەرارە پێکەوەش لە گە ڵ حیزبێکی دیکە کابینە پێک بێنن. حیزبە لیبڕاڵە دووەمەکەش لە هە ڵبژاردنی ئەمساڵ دا 7 کورسی زۆرتر لە پێشو بەدەست هێناوە.
libral-fan-baln.jpg
لە گە ڵ ئاغای فان باڵن باسی شێوەی هاوکاری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە گە ڵ لیبڕاڵ ئینتەرناشناڵ کرا کە زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکرد و بڕیار درا پەیوەندی دووقۆڵی بەردەوام بێ و لە داهاتودا زۆرتر پەرەی پی بدرێ. هەروەها باسی وەزعی کوردستان و ئێران کرا و بڕیاردرا لە داهاتو دا لیبڕاڵ ئینتەرناشناڵ زۆرتر ئاگادار بکرێ لەسەر وەزعی کوردستان و ئەوانیش زۆرتر سەرنج بدەن بە ڕووداوەکانی ئێران و کوردستان.
libral-jorj-link.jpg
2 . دیدار لە گەڵ مایکڵ جۆرج لینک: سە رۆکی بەشی سیاسەتی نێو نەتەوەیی لە پاڕلەمانی ئاڵمانی فیدڕاڵ دا لە سەر لیستی حیزبی لیبڕاڵی ئاڵمان.
لە گەڵ ئاغای لینک باسی هەل و مەرجی کوردستان و ئێران بە گشتی کراو ڕێکارەکانی یارمەتی دان بە خەباتی دێموکڕاسی خوازی و ئازادیخوازی لە کوردستان و ئێران دا کرا. هەروەها باسی ئەولەوییەتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی گیانی زیندانیانی کورد و ئێرانی کرا لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی دا.
3 . دیدار لە گە ڵ خانمی ماریکییە سخاکە: ئەندامی پاڕلەمانی ئوروپا لە سەر لیستی حیزبی لیبڕاڵی هولەند و بەرپرس بۆ لێکۆڵینەوە لە سەر وەزعی ئێران بە گشتی لە پاڕلەمانی ئوروپادا.
libral-sxake.jpg
لە گەڵ خانمی سخاکە باسێکی دوور و درێژ لە سەر وەزعی ئێران و کوردستان کرا. جێگای باسە کە ئەو ئاگاداریەکی باشی لە سەر وەزعی کوردستان و ئێران هەبو. هەروەها لە پانێلی سەبارەت بە مافی مرۆڤیش دا کە یەکێک لە وتاربێژەکان بوو، زۆر بە باشی باسی کوردستان و ئێرانی کرد و پێشێلکارییەکانی ڕژیمی ئێرانی لە مەسەلەی مافی مروڤ دا لەقاودا. لە گەڵ دوو لایەن بڕیاریان دا کە لەمەودوا هاوکاری گەرمتر بێ و لە ڕێگای نوێنەرایەتیەکانیانەوە لە برۆکسل پێکەوە هاوکاری بکری.

libral-serok.jpg4 . دیرک هازڵ : سکرتێری گروپی لیبڕاڵ ئینتەرناشناڵی بەریتانیا.
باسێکی تێرو تەسەل سەبارەت بە مەسەلەی کورد بەتایبەتی و مەسەلەی ئێران بە گشتی کرا. شایانی باسە ئە و بەڕێزە ئاگادرییەکی باشی لەسەر مە سەلەی کورد بە گشتی هەبو. هەر وەها سەمپاتییەکی باشی بۆ مەسەلەی کورد لە هەمو پارچەکانی کوردستان هەبو. بڕیار درا لە مەو دوا پەیوەندی زۆرتر هەبێ لە گەڵ گروپی لیبڕاڵاکانی بەریتانیا لە ڕێگای نوێنەرایەتی حیزبەوە لە بەریتانیا.
libral-sachak.jpg5 . دیدار لە گەڵ دوکتور کاچا پێتەرەیت: لیبڕالی بە ناوبانگ و بەرپرسی دەفتەری ئاڵمان بۆ بەڕیوەبەریی و هاوکاری لە بواری فێرکردن و بارهێنانی نێونەتەوەییەوە.
لە دیدار لە گەڵ خاتوو کاچا پێتەرەیت باسێکی بە کەڵک لە بواری ئیمکاناتەکانی هاوکاری لە بواری فێرکردن و بارهێنانی نێونەتەوەیی دا باس کراو داوای ڕێنوینی کرا تا بتوانرێ لەو بوارە گرنگە دا بە قازانجی گەلی کورد لە ئیمکاناتە نێونەتەوەییەکان کەڵک وەربگیرێ.
6 . دیدار لە گەڵ دوکتور مامادۆ لامین: پرێزیدێنتی گروپی ئەفریقایی لیبڕاڵ ئینتەر ناشناڵ.
لە دیداری دوو لایەن دا باسێکی تێروتەسەل کرا لە سەر وەزعی کورد بە گشتی و ئەو گیر و گرفتانە ی کە بۆ کورد دێنە پێش لە ڕێگای خە باتی دا بۆ وەدەستهێنانی بچوکترین مافی ئینسانیی خۆی. هەر وەها باسی مە سە لە ی مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێران دا کرا.
هەروەها لە گەڵ کریستیان تیڵ: چالاک لە بواری مافی مرۆڤ لە پاڕلەمانی ئاڵمان دا.
بارت ۆرد: سەرۆکی لاوانی لیبڕاڵ ئینتەرناشناڵ.
جۆناتان فرایەر: نوسەر و بەنامە ڕیز بۆ بەرنامەی تەلەفزیۆنی و ئە ندامی حیزبی لیبڕال-دێموکڕاتی ئینگلستان.
ئە حمەد ماڵڵیچ : ئەندامی لیبڕالەکانی بەریتانیا
هانس دانەر : ڕاوێژکاری لیبڕاڵ ئینتەرناشناڵ
لە گەڵ هەمو ئەوانە وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا. ئەوە جگە لە دەیان کورتە چاوپێکەوتن و دوان لەگەڵ هەیئەتەکانی بەشدار لەو کۆبونەوەیەدا، کە هەر لە ئەمریکای لاتینەوە تا ئەفریقای جنوبی بەشدار بوون.
شایانی باسە لە باری ناساندنی مەسەلەی کورد، بەرفرەوانکردنەوەی پەیوەندییە بیانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕاددەی نێونەتەوەیی دا و لە قاودانی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دا ئەو کۆبونەوەیە دەرفەتێکی زۆر پڕ بایەخ بوو.
لە ڕاپۆرتی دوایی دا باسێک لەسەر پانیلەکان و مەسەلەکانی هەڵسەنگێنراو لەو پانێلانە دا بڵاو دەکرێتەوە.
libral-intrnashnal.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1207 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact