. . . .


13 Jun 2010

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداریی لە کۆبوونەوەی لیبراڵ ئ?


ناوەندی هەواڵ - ئاڵمان: له‌ سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمی لیبڕاڵ ئینته‌رناشناڵ، هه‌یئه‌تێک له‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ پێک هاتبو له‌ بەڕێزان مسته‌فا شڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی کومیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریی‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و سوڵتان گوڵاوی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی کومیته‌ی ئاڵمانی حیزب، له‌ ڕۆژه‌کانی 11 هه‌تا 13 ی ئه‌م مانگه‌ دا، به‌شداری کرد له‌ کۆبونه‌وه‌ی لیبڕاڵ ئینته‌رناشناڵ که‌ پێکهاتووه‌ له‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ حیزبه‌ دێموکڕات و لیبڕاڵه‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری دنیادا.
له‌و کۆبونه‌وه‌ گرنگه‌ دا که‌ زیاتر له‌ 100 حیزب هه‌ر له‌ ئه‌مریکای لاتینه‌وه‌ تا باشوری ئه‌فریقا به‌شداری تیدا کردبو، له‌ سێ پانیلی جیاواز دا چه‌ندین باسی گرنگ تاتوێ کران لەوانە داڕشتنی سیاسه‌ت له‌ هه‌مبه‌ر مه‌سه‌لەکانی ئابوری، سیاسی، ئه‌منییه‌تی، مافی مرۆڤ، مافی نه‌ته‌وه‌کان، گه‌شه‌کردن، دێموکراسی، ئازادی و یه‌کسانی له‌ نێوان ژ‌ن و پیاودا. هه‌روه‌ها باسی ڕۆڵی لیبراڵ ئینته‌رناشناڵ کرا له‌ مه‌سه‌له‌ی یارمه‌تیدان به‌ جێگیربوونی دێموکڕاسی و ئازادی له‌ دنیادا و بۆ دیفاع له‌ ڕێکخراوو مرۆڤه‌ ئازادیخوازه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر ڕژیمه‌ دیکتاتۆر و سه‌ره‌ڕۆکان دا.
شایانی باسه‌ له‌ 3 پانێل دا زیاتر له‌ ده‌ که‌س پانێلیان گێراکه‌ هه‌مویان که‌سایه‌تی زانستی و سیاسی به‌ ناوبانگ و خاوەن نفوز بوون که‌ له‌ ڕاپۆرته‌کانی داهاتودا باسی گوتاری هه‌ریه‌ک له‌ و که‌سایه‌تییه‌ گرنگانه‌ ده‌کرێ. جگه‌ له‌وه‌ش هه‌موو به‌شداران له‌ باسەکانی پانێله‌کان دا به‌شدار بوون. هه‌یئه‌تی حیزبیش له‌و باسانه‌ دا به‌شدار بوو و سه‌رنجی وتاربێژان و به‌شدارانی بۆ مه‌سه‌له‌ی گه‌لی کورد، پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆف له‌ کوردستان و ئێران دا له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ڕاکێشا. هاوڕێ مسته‌فا شڵماشی له‌ به‌شێکی قسه‌ و پرسیاره‌کانی دا ئیشاره‌ی به‌وه‌ کرد که‌ هه‌ر ئێستا هه‌زاران که‌س له‌ کورده‌کان و ئیرانییه‌کان له‌ زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌کرین و سزای درێژخایه‌نی زیندان و ته‌نانه‌ت حوکمی ئیعدامیان به‌ سه‌ر دا ده‌سه‌پێ. ئه‌و رایگه‌یاند که‌ ئێستاش زیاتر له‌ 20 که‌س له‌ چالاکانی کورد له‌ ژێر حوکمی ئیعدام دان و هه‌ر مانگیک له‌مه‌وبه‌ر 5 که‌س له‌ سێداره‌ دران که‌ چواریان کوردبوون. پاشان پرسیاری کرد که‌ لیبڕاڵ ئینته‌رناشنال چ هه‌نگاویک له‌ دژی ئه‌و کرده‌وه‌ دژی ئینسانیانه‌ی کۆماری ئیسلامی هەڵدێنێتەوە و لەم بارەوە چ بەرنامەیەکی هەیە. وروژاندنی ئەم پرسە لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان باسێکی تێروتەسەلی لە ناو بەشداران و لە پانێلەکەدا لێکەوتەوە. هه‌روه‌ها هاوڕێ سولتان گوڵاوی باسی له‌ مه‌سه‌له‌ی کورد به‌ گشتی کرد و ڕایگه‌یاند که‌ ده‌بی ڕیگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌کان به‌ تایبه‌ت گه‌لی کورد بدۆزرێته‌وه‌. کورده‌کان دابه‌ش کراون له‌ هه‌مو مافێکی نه‌ته‌وه‌یی بێ به‌شن. ئه‌وه‌ سیاسه‌تێکی دروست نییه‌ که‌ بۆ خاتری راگرتنی په‌یوه‌ندیی سیاسی له‌ نێو ده‌وڵه‌ته‌کان دا چاوپۆشی بکری له‌ مافی گه‌لێکی ئاوا گه‌وره‌. له‌ ئیران باشترین چاره‌سه‌ری، دامه‌زراندنی سیستمێکی فیدڕالیە‌ و ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌کا به‌ زۆر مه‌سه‌له‌ی دیکه‌ی وه‌ک مافی مرۆڤ، دێموکڕاسی و ئازادی.
شایانی باسه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ دا هه‌یئه‌تی حیزب چاوی که‌وت به‌ زیاتر له‌ 20 هه‌یئه‌ت و که‌سایه‌تی گرنگی حیزبه‌ دیموکڕات و لیبراڵه‌کانی دنیا، که‌ له‌ ڕاپۆرته‌کانی داهاتو دا به‌ درێژی باسیان له‌ سه‌ر ده‌کرێ.
libral-intrnashnal.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1025 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact