. . . .


13 Jun 2010

به‌ڕێوه‌ چوونی خۆپێشاندان له بروکسێل به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری خو??


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بلژیک: رۆژی 12ی ژوئه‌ن به به‌شداری کومیته‌ی بلژیکی حدک خۆپیشاندێکی به‌رین به به‌شداری سه‌دان که‌س له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له بروکسێل پێته‌ختی وڵاتی بلژیک به‌رێوه‌چوو.
له‌‌م خۆپیشاندانه‌دا‌ که له لایه‌ن '' اتحاد برای ایران- بلژیک'' ه‌وه رێکخرابوو، لایه‌ن و حیزب و ره‌وتی سیاسی جۆراوجۆری له‌خۆ گرتبوو. له‌م خۆپێشاندانه‌دا که‌سایه‌تی سیاسی ئێرانی و بلژیکی وتاریان پێشکه‌ش کرد و وێرای مه‌حکووم‌کردنی دووباره‌ی کووده‌تای هه‌ڵبژاردنی 22 جۆزه‌ردانی 1388، داوایان له کۆمه‌ڵگای نێوه‌ده‌وڵه‌تی کرد که بۆ به‌دواداچوون به دۆخی مافی مرۆڤ له یه‌کساڵی رابردوودا له ئێران هه‌وڵی جیددی بده‌ن و چی دیکه ئیزن به ده‌سه‌ڵاتی ئێران نه‌درێ وا له به‌رچاوی جیهان دڕندانه و بێ به‌زه‌ییانه مافی مرۆڤ پێشێل بکات. هه‌روه‌ها وتاربێژان داوایان له یه‌کێتی ئوروپا کرد له له هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی خه‌ڵکی ئێران و تراژیدیای یه‌کسالی رابردوو له‌بیرنه‌که‌ن و چیتر مافی مرۆڤ نه‌که‌ن به قوربانی سات وسه‌ودای تیجاری خۆیان.له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌که‌دا به‌شداران درووشمه‌کانی ' مرگ بر خامنه‌یی، جمهوری اسلامی نابود باید گردد، زندانی سیاسی آزاد باید گردد....'' ده‌گووته‌وه‌. شایانی باسه که کورده‌کانی نیشته‌جێی بلژیک چالاکانه به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه بوون و له کۆتاییدا هه‌موو به‌شداران پێکه‌وه‌ به گووتنه‌وه‌ی '' کردستان کردستان حمایتت میکنیم و بژی بژی کوردستان'' کۆتاییان به خۆپێشاندانه‌که‌ هێنا.
کومیته‌ی بلژیکی حدک
بۆ بینینی وێنه‌کان کرته‌ لێره‌ بکه‌


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1268 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact