. . . .


9 Jun 2009

فینلاند؛ به‌شداری له ‌ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌کێتی نیشتمانی کورد?


ناوه‌ندی هه‌واڵ - فینلاند: رۆژی یه‌کشه‌ممه ‌7.6.2009 به‌بۆنه‌ی 34‌مین ساڵی دامه‌زرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، رێوره‌سمێک له‌ شاری هێلسینکی پایته‌ختی فینلاند به‌رێوه‌چوو. له‌سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمیی ‌کۆمیته‌ی رێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، هاورێیان ره‌حمان مه‌عزوری و لوقمان زه‌هرایی ‌به‌نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ‌فینلاند به‌شداری ئه‌و مه‌راسمه ‌بوون و په‌یامی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی حیزبیان به‌و بۆنه‌وه ‌پێشکه‌ش کرد. له په‌یامه‌که‌دا ئاماژه ‌به‌ خه‌بات و قوربانیدانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و باقی پارت و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی باشوری کوردستان له ‌پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه ‌سیاسی و نه‌ته‌وه‌یه‌کانی گه‌لی کورد دا کرابوو. به‌رز نرخاندنی ئاکامی ئه‌و خه‌باته‌ خوێناوییه‌و وه‌دیهاتنی کۆمه‌لێک ده‌سکه‌وتی به‌نرخ وه‌کوو: دامه‌زرانی یه‌که‌مین پارلمانی کوردی له‌ هه‌رێمی باشوری کوردستان‌، دامه‌زرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، به‌شداری له ‌رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری سه‌ددام حوسێن و په‌یره‌وی کردن له‌سیاسه‌تی دێموکراسی ته‌وافوقی و هه‌ڵبژاردنی به‌رێز مام جه‌لال وه‌کوو یه‌که‌مین کورد به ‌سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ و زۆر ده‌سکه‌وتی دیکه‌. پێداگری له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و هاوخه‌باتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارته‌سیاسیه‌کانی کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان به‌ بێ جیاوازی، به‌شێکی دیکه‌ له‌ ناوه‌رۆکی په‌یامه‌که‌ی کۆمیته‌ی فینلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی له‌ خۆ گرتبوو.
له‌میانه‌ی مه‌راسمه‌که‌دا شاندی حیزب له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری چه‌ندین حیزبی سیاسی کوردی چالاک له‌ وڵاتی فینلاند، له ‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد و هاوکاری کردنی هه‌رچی زیاتری یه‌کتر ئاڵوگۆری بیرورایان کرد.

---------------------------------------------------
کۆمیته‌ی فینلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌شداریی له‌ ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا کردووه‌.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1200 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact