. . . .


2 Jun 2010

خۆپیشاندانی دژ بە هاتنی موتەکی لە شاری بروکسێل بەڕێوەچوو


ناوەندی هەواڵ - بێلژیک: بە مەبەستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ئاماده‌بوونی مه‌نوچێهر موتته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تي ئه‌حمه‌دی‌نژاد له پارلمانی ئوروپا، خۆپێشاندانێک له لایەن کوردان و ئێرانیانی نیشتەجێی وڵاتەکانی ئاڵمان و بێلژیک له شاری بروکسێل و لە بەردەم پارلمانی ئوروپا بەڕێوە چوو.
ئه‌م خۆپێشاندانه له لایه‌ن دوو ئه‌نجوومه‌نی به‌یان و اروپرس له بلژیک به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها ئه‌نجومەني پرسپولیس و کمیته‌ی به‌رگری له زندانیانی سیاسی ئێرانی لقي شاری کۆلنی ئالمانيش تێیدا به‌شدار بوون. شایانی باسه که ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکانه به‌شداری ئه‌م خۆپێشاندانه‌بوون.
له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌که‌ به‌شداران به گووتنه‌وه‌ی ''مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌ایی، مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیکتاتۆر، موتته‌کی تێرۆریست، ئوروپای جای تو نیست، رژیمی کۆماری ئیسلامی فانووسی روو به بایه و ....'' رق و بێزاری خۆیان به نیسبه‌ت به‌شداری منوچێهری موتته‌کی له پارلمانی ئوروپادا ده‌ربڕی.
جێی ئاماژه‌یه که به‌ڕێز ئیزابێل دورانت جێگری سه‌رۆکی پاڕلمانی ئوروپا، سابین مه‌یێر راوێژکاری گروپی که‌سکه‌کانی پاڕلمان ئوروپا بۆ پشتگیری له داواکانی خۆپێسانده‌ران هاتنه نیو ئاپۆره‌ی خه‌ڵک. خانمی ئیزابێل دورانت وێڕای ده‌ڕبڕێنی هاوده‌ردی و پێشتیوانی خۆیان له داواکانی ئازادیخوازانی ئێران، ئاشکرای کرد که مه‌نوچێهری موتته‌کی له‌سه‌ر بانگهێشتنی پارلمانی ئوروپا نه‌هاتووه بۆ ئێره به‌ڵکوو بۆخۆی داوای کردوه بۆ هه‌ندێک باس و روونکرده‌وه بێته پاڕلمان و ئێمه‌ش ئه‌م ده‌رفه‌ته‌مان پێداوه. شایانی باسه له میانه‌ی گفتگۆ و دانیشتنی مه‌نوچێهری موتته‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پاڕلمانی ئوروپا دیسان جه‌غت له‌سه‌ر برێارنامه‌ی مانگی ژانویه‌ پارلمانی ئوروپا له‌سه‌ر دۆخی مافی مرۆڤ له ئێراندا کراوه‌ته‌و و به‌شێک له پارلامانتاران به به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی ندا آقا سلطان' پێشوازیان له مه‌نووچێهیر موتته‌کی کردوه.
له کۆتایی ئه‌م خۆپێشاندانه‌دا کاوه ئاهه‌نگه‌ری به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی به‌یان ' و ئه‌نوه‌ر میرسه‌تتاری به‌رپرسی فدراسیونی ئێرۆپێرس 'قطعنامه‌‌' ی به‌شداربووانیان به دوو زمانی ئینگلیسی و فارسی خوێنده‌وه.
وێنەکانی ئەم خۆپیشاندانە بە ڤیدیۆ:

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1296 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact