. . . .


31 May 2010

لە شاری ئاڵبۆرگ رێز لە خەباتی تێکۆشەرانی ئێعدام کراوی رۆژی ١٩ی بانەم?


ناوەندی هەواڵ - دانمارک: کاتژمێر ١ی پاش نێوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٣٠ی مای ٢٠١٠ کۆڕێکی رێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی چالاکانی ئێعدام کراوی کورد لە رۆژی ٢٣ی بانەمەڕ، له‌ شاری ئاڵبۆرگی دانمارک پێکهات.
کۆڕیادەکە له ژێر ناوی؛ "کاتی ئه‌وه هاتووه که هه‌موومان یه‌کریزو یه‌کده‌نگ بە به گژ داگێرکه‌رانی کوردستان دا بچینەوە" لە لایەن کۆمەڵەی کوردی و ماڵی کورد لە ئاڵبۆرگ رێکخرابوو.
سه ره تای کۆڕه که به یه ک خۆله‌ک راوه ستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شه هیدانی ریگای ئازادی ، به‌تایبه‌تی بۆ شه هیدانی 19 ی بانه‌ر ده ستی پێ کرد. ئه وجار له لایه ن به ڕێوه به رانی کۆ ڕه که به ڕێزان خاتوو شنه ئێسماعیلی و کاک سه دیق هه ڵه بجه یی شێعری کۆماری سێدارەی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س که بەم بۆنەوە نوسیبووی، خوێندرایەوە.
لە درێژەی رێورەسمەکە دا چه ندین که سایه تی و لایه نی سیاسی و کولتووری وێرای مه‌حکومکردنی جینایەتەکانی رێژیمی ئاخووندی و نوێ کردنه‌وه‌ی په یمانی وەفاداری بە رێبازی ئەو شەهیدانە، پەیام و بابەتیان خوێندەوە کە بریتی بوون لە:
1-په یامی کۆ مه ڵه ی کوردی و ماڵی کورد، له لایه ن به ڕێز دوکتور شوان قادر
2-په یامی کومیته ی هێزه سیاسیه کان له لایه ن به ڕێز ئه بووبه کر ئێسماعیلی
3-په یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، له لایه ن به ڕێز حوسێن حه سه ن زاده
4- له لایه ن به ڕێز دوکتور شوان نووسراوه یه ک ئاماده کرابوو ، تا بۆ ڕێکخراه کانی مافی مرۆڤی بنێرن
5- وته یه ک له لایه ن به ڕێز کاک سلیمان کەڵەشی پێشکه ش کرا
6-په یامی ڕێکخراوی کوردوساید له لایه ن خاتوو قومری ساڵح زاده
7- وته یه ک له لایه ن خاتوو مه هین خانم
8-په یامی کۆ مه ڵه ی پێشمه رگه دێرێنه کان له لایه ن به ڕێز کاک هێمداد
9-په یامی کۆ مه ڵه ی پشتیوانی که رکووک له لایه ن به ڕێز یوسف هه مه وه ندی
10-پارچه شیعریک له لایه ن خاتوو قومری ساڵح زاده
11-وتاریک له لایه ن به ڕێز ناسر که رکووکی
12-شیعریکی حماسی و هه ست بزوێن،که شێعری پێشمه رگه یه کی شه هیده و له زێندانه کانی داگێرکه رانی کوردستان دا له سێداره دراوه. له لایه ن به ڕێز حمید عەبدوڵڵا خوێندرایەوە
کۆره که پاش دوو کاتژمێر به ده ربرێنی هه ستی هاوده ردی و هاوخه باتی بۆ شەهیدانی ١٩ی بانەمەڕ و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان کۆتایی پێ هات
yadi-19i-gulan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1076 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact