. . . .


31 May 2010

بەشداریی کۆمیتەی حیزب لە رێورەسمی ٣٥ ساڵەی دامەزرانی یەکێتی نیشتما??


ناوەندی هەواڵ - سوئیس: رۆژی یەکشه‌‌‌ممه‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی 30ی مانگی مه‌‌‌ی یادی سی و پێنجەمین ساڵی دامەزرانی یه‌‌کێتی نیشتمانی کوردستان له شاری خووری ‌‌‌وڵاتی سوئیس جێژن گیرا. له‌‌سه‌‌ر بانگ هێشتنی فه‌‌رمی که‌‌رتی رێکخستنی یه‌‌کێتی نیشتمانی چه‌‌‌ندین حیزب و رێکخراوی کوردستانی به‌‌‌‌شداری رێورەسمەکە بوون
هه‌یئه‌‌‌‌‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کومیته‌‌‌ی سوئیس به‌‌شداری کۆڕیادەکەیان کرد و په‌‌یامی پێروزبایی کۆمیتەی سویس به‌‌م بۆنه‌‌‌وه‌‌ لە لایەن به‌‌‌‌رێز یاسین مه‌‌‌ولوودی ئه‌‌‌‌ندامی چاڵاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکەش بە ئامادەبوانی رێورەسمەکە و ئەندامان و بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە کەرتی رێکخستنی سویس کرا.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1008 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact