. . . .


28 May 2010

پێکهێنانی سەیرانێک بۆ کوردەکان و نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکان لەلا?


ناوەندی هەواڵ - ئوتریش: له‌ ڕێکه‌وتی 24/5/2010 کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی ئوتریش، سه‌یرانێکی بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی ‌و حیزب و ڕیکخراوه‌ سیاسیه‌کان و دۆستان و لایەنگرانی دۆزی کوردی لەم وڵاته‌ پێک هێنا.

ئه‌م سه‌یرانه‌ که‌ به‌ مه‌به‌ستی یه‌کتر ناسینی زیاتر و گه‌رم و گوڕتر کردنی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌ گه‌ل به‌شدارانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا پێکهاتبوو، نوێنەرانی هه‌ریه‌ک له‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی ئازادی کورد له‌ سوریه‌ وێڕای به‌شێکی زۆر لە دۆستان و لایەنگرانی حیزب و هه‌روه‌ها ئوتریشیه‌کانی دۆستی کورد له‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌شداریان کرد.

به‌رنامه‌ له‌ کاتژمێ 9 به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و تا 8 شه‌و درێژه‌ی کێشا و تێیدا له‌ نێوان به‌شداران و هاوڕێیانی حیزبی له‌ سه‌ر بابەتەکانی په‌یوه‌ندیدار به‌ کورد و کوردستانه‌وه‌ باس و وتوێژ کرا.

جێگای باسه‌ که‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی کۆمیتەی حیزب له‌ وڵاتی ئوتریش له‌گه‌ل پێشوازیه‌کی گه‌رمی تێکڕای به‌شداران به‌ره‌وڕوو بۆوه‌ و هیوایان خواست که‌ به‌ پێش هه‌نگاوی حدک له‌م جۆره‌ به‌رنامانه‌ که‌ گرینگیه‌کی زۆریان له‌ بار‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ هه‌نده‌ران هه‌یه‌، زیاتر به‌ڕێوه‌ ببرێن.

ئالبۆمی وێنەکان لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1102 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact