. . . .


27 May 2010

ئێواره‌ خوانێک له له‌نده‌ن به بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی یه‌که‌مین ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بریتانیا:ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 26ی مای 2010، نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له بریتانیا به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌رێز نه‌دیم زه‌هاوی کوردێکی باشووری کوردستان وه‌ک ئه‌ندامی پارلمانی ئینگلستان، ئێواره‌ خوانێکی پێک هێنا که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له پارلمانتێرانی ئینگلیسی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا و که‌سایه‌تی‌ و نوێنه‌رانی باڵوێزخانه‌ و لایه‌نه‌ سیاسی‌یه‌کان تێیدا به‌شدار بوون.
له‌و ئێواره‌خوانه ‌دا به‌ڕێز به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له بریتانیا به‌خێرهاتنی میوانه‌کانی کرد و پیرۆزبایی خۆی به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی نه‌دیم زه‌هاوی وه‌ک ئه‌ندامی پارلمانی ئینگلیستان ئاراسته‌ی ناوبراو کرد.
پاشان نه‌دیم زه‌هاوی له وته‌یه‌کدا سپاسی پێکهێنانی ئه‌و ئێواره خوانه‌ی کرد و ده‌عوه‌تی له کورده‌کانی بریتانیا کرد که زیاترجێگای خۆیان له‌نێو ئه‌حزاب و داموده‌زگا‌کانی بریتانیادا بکه‌نه‌وه و به‌م جۆره هه‌م تێکه‌ڵی باس و خواسه سیاسییه‌کانی تایبه‌ت به وڵاتی بریتانیا بن و هه‌م ده‌نگی میلله‌‌تی خۆیان باشتر به بیروڕای گشتیی ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نن.
هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به ‌سه‌رپه‌رستیی هاوڕێ مه‌ولود سواره نوێنه‌ری حیزب له بریتانیا هاوڕێ له‌گه‌ڵ خانمی کارۆڵ پرۆنهووبێریش بۆ ئه‌م ئێواره‌خوانه بانگهێشتن کرابوون که له‌گه‌ڵ باقیی میوانه‌کان سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵێک پرسی رۆژ و بۆ پته‌و کردنی دۆستایه‌تییه‌کان ئاڵوگۆڕی بیرورایان کرد.
شایانی باسه که نه‌دیم زه‌هاوی له هه‌ڵبژاردنه گشتی‌یه‌کانی مانگی مای 2010 له‌سه‌ر لیستی حیزبی موحافزه‌کارانی بریتانیا بۆ پارلمانی ئه‌م وڵاته هه‌ڵبژێردراوه و یه‌که‌مین کوردیشه که له وڵاتی ئینگلستان وه‌ک پارلمانتێر هه‌ڵده‌بژێردرێ.
نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ بریتانیا
britanya.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2023 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact