. . . .


8 Jun 2009

ئوسترالیا: به‌شداریی له‌ یادی دامه‌زرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردست


ناوه‌ندی هه‌واڵ - ئوسترالیا: شه‌وی یه‌كشه‌ممه ڕێکه‌وتی 7.6.09 له شاری بریزبێنی ئوسترالیا به بۆنه‌ی 34‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان شه‌وئاهه‌نگێکی به‌شکۆ به به‌شداری ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به‌رێوه‌ چوو.

له سه‌ره‌تاری به‌رنامه‌که‌ دا په‌یامی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان خوێندرایه‌وه‌. دواتر هاوڕێ سه‌لاح پوورئه‌سه‌د به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب له‌و شاره په‌یامی پیرۆزبایی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی پێشکه‌ش به به‌شداران کرد.

پوور ئه‌سه‌د له په‌یامه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به‌ ده‌وری گرینگی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان له ساڵانی ڕابردووی خه‌بات دا کرد و له هه‌مانکاتیشدا نه‌یشارده‌وه که یه‌کێتی نیشتمانی له‌و ماوه‌ دا به بێ که‌موکوڕی نه‌بووه.

شه‌وئاهه‌نگه‌که‌ تا نیوه‌شه‌و به‌ به‌شداری زۆربه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی بریزبێن و ده‌وربه‌ر و به‌شداری هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش ڕۆژ که‌ریم تا نیوه‌ شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو.

------------------------
کومیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ بریزبێنی ئوسترالیا به‌شداریی له‌ ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا کردووه‌.
ostralya-y-n-k1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1423 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact