. . . .


18 May 2010

کۆنفرانسی کۆمیتەی سویس بە ناوی کۆنفرانسی شەهیدانی ١٩ی بانەمەڕ بەڕ?


ناوەندی هەواڵ - سویس: کاتژمێر ١٠:٣٠ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ١٦/٥/٢٠١٠کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس به‌ ئامادەبوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حیزب لەو وڵاتە و بە بەشداریی به‌ڕێز ڕه‌حیم محه‌مه‌دزاده‌ ئه‌ندامی کۆمسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌ستی پێکرد که‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو:
سه‌ره‌تا سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب له‌ لایان کۆڕی سروودی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێشکێش کرا. پاشان یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی ١٩ی بانه‌مه‌ڕ ڕاگه‌یێندرا. هەروەها کۆنفرانس بۆ رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ئەو پۆلە شەهیدە، بە ناوی شەهیدانی ١٩ی بانەمەڕ ناودێر کرا. به‌دوای به‌خێرهاتن کردنی میوانان و ئه‌ندامانی به‌شدار له‌ کۆنفرانسدا له‌ لایان بەڕێز به‌هار ئیبڕاهیمی ساوجبڵاغی، له‌ لایان کاک ڕه‌حیم مه‌حه‌مه‌دزاده‌ باسێکی سیاسی گشتی پێشکێش به‌ به‌شداران له‌ کۆنفرانسدا کرد.
پاشان له‌ لایان میوانانی بانگهێشتکراو بۆ کۆنفرانس و ئه‌ندامانی حیزب ڕه‌خنه، بۆچوون و پرسیاره‌کانی خۆیان به‌ره‌وڕووی به‌ڕێز محه‌مه‌دزاده‌ کرانه‌وه، که‌ له‌لایان به‌ڕێزیانه‌وه‌ وه‌ڵامی پێویستیان وه‌رگرته‌وه.
به‌شی دووهه‌م له‌ کۆنفرانسی ئاماژه‌ بۆکراو ته‌رخانکرابوو بۆ پێشکێش کردنی ڕاپۆرتی کۆمیته‌ که‌ له‌لایەن به‌رپرسی کۆمیته‌ پێشکێش کرا. راپۆرت دوای ڕخنه‌و بۆچوون و ڕێنوێنیه‌کانی ئه‌ندامانی به‌شدار، به‌ تێکڕای ده‌نگ په‌سندکرا.
به‌شی سێهه‌م و کۆتایی کاری کۆنفرانس ته‌رخانکرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی تازه‌ی حیزب له‌ وڵاتی سویس.‌ له‌ که‌شووهه‌وایه‌کی ئازاد، ته‌واو دێموکراتانه‌ و دۆستانه‌ بەڕێوە چوو و کۆمیته‌ی تازه‌ هه‌ڵبژێردرا.
لە کۆتایی کاری کۆنفرانس دا به‌ نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و تێکڕای ئه‌ندامانی حیزب له‌ وڵاتی سویس، کاک ڕه‌حیم محه‌مه‌دزاده‌ زۆر به‌گه‌رمی سپاس و پێزانینی به‌ کۆمیته‌ی پێشوی حیزب له‌ سویس ڕاگه‌یاند و کار و چالاکیەکانی کۆمیتەی لەو ماوەیەدا بەرز نرخاند.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1332 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact