. . . .


18 May 2010

به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی کومیته‌ی سویس نامه‌یه‌ک بۆ کۆڕو کۆمه‌?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس: دوای به‌ دوای گه‌یشتنی هه‌واڵی ئیعدام کرانی چالاکانی سیاسیی کورد و ئێرانی‌ به‌ ده‌ستی جه‌لاده‌کانی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی له‌ ئێران، به‌ڕێز ره‌حمانی ئیبراهیم زاده‌ به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی دەرەوەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌و وڵاته‌، به‌ به‌رز کردنه‌وه‌ی راپۆرتێک بۆ کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی سویس و حیزب و رێکخراو و کۆرو کۆمه‌ڵه‌ سیاسی و مرۆفدۆسته‌کان له‌و وڵاته‌ سەبارەت بە ئێعدامەکانی رۆژی ٩ی مەی ٢٠١٠، جارێکی تریش ده‌نگی مه‌زلومیه‌تی میلله‌تی کورد و ئه‌و زوڵم و ناهه‌قیانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌و گه‌له‌ له‌ لایه‌ن کۆماری سێداره‌ی ئیسلامیه‌وه‌ ده‌کرێن، گه‌یانده‌ ئه‌و ئۆرگانانه‌.
ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی تا ئێستا‌ وڵامی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزب له‌ وڵاتی سویس‌یان لەم بارەوە داوه‌ته‌وه‌ بریتین له‌:
1.به‌رێز پێتر هوگ له‌ ده‌فته‌ری نێونه‌ته‌وه‌ی حیزبی سۆسیالیست
2.به‌رێز کاسپار هالێر به‌رپرسی گه‌ڵانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو و نوێنه‌ری پارلمانی سویس بۆ پێوەندی له‌گه‌ڵ کورده‌کان
3.به‌رێز هانس پیتێر به‌رپرسی کاریتاسی کانتۆنی لوزێرن
4.به‌رێز دوکتۆر هانس فۆگێل نوێنه‌ری کانتۆنی لوزێرن بۆ کاروباری ئینسانی له‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان.
5.خانمی ترودی دونکێڵمان به‌رپرسی یه‌کیه‌تی ژنانی گێمانده‌ی کرێنس.
6.به‌رێز مارتینا ئۆبێر هۆڵزێر له‌ گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی په‌نابه‌ری BFM
7.ئالی چه‌لیک لێکۆڵەره‌ له بواری مافی‌ گه‌لانی بێ ئاڵا و نوێنه‌ری کۆپ ۆپه‌را له‌ کانتۆنی لوزێرن

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 984 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact