. . . .


18 May 2010

خۆپیشاندان دژ بە ئیعدامەکانی ١٩ی بانەمەڕ بۆ جاری سێهەم لە واشنگتۆن


ناوەندی هەواڵ - ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: لە درێژەی ئەو زنجیرە خۆپیشاندانە و نارەزایەتیانەی کە دژ بە ئیعدامی بە کۆمەڵی چالاکانی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، لە وڵاتانی جۆراوجۆر لە ئارا دایە، کوردان و ئێرانیانی نیشتەجێی شاری واشنگتۆن و دەوروبەری بۆ جاری سێهەم خۆپیشاندانیان وەرێخست.
بە گوێرەی هەواڵی کۆمیتەی ئەمریکای حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاتژمێر ١٢ و نیوی روژی یەکشه‌ممه ١٦ی مای ٢٠١٠ کوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەڤەری واشینگتۆن وێڕای چەند حیزب و رێکخراوی ئێرانی و كورده‌كانی روژهه ڵاتی كوردستان له شه‌قامی ویسكانسین لە شاری واشینگتۆن کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و دروشم و وێنەی پێوەندیدار بە مەحکووم کردنی ئەو کارەساتە، نارەزایەتی و نەفرەتی خۆیان لە ئیعدامی رۆڵەکانی کورد دووپات کردەوە.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وەڕێخستن و بەشداریی کردن لەم خۆپیشاندانە دا رۆڵی سەرەکی گێڕا و ئەندامان و لایەنگرانی حیزب زۆرینەی بەشداربوانیان پێکدێنا.
xopeshanmdn-ferzad.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1132 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact