. . . .


17 May 2010

خۆپیشاندانی دژ بە ئیعدام لە شاری لاهە بەڕێوە چوو


ناوەندی هەواڵ - هولەند: هاوکات لە گەڵ ئەو شەپۆلە لە نارەزایەتی و خۆپیشاندانانەی کە دژ بە ئیعدامی پۆلێک لە تێکۆشەرانی کورد و ئێرانی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژی ١٩ی بانەمەڕ، رۆژی هەینی ١٤ی مانگی مای، ژمارەیەکی بەرچاو لە کورد و ئێرانیەکانی دانیشتووی شاری لاهەی پێتەختی سیاسیی وڵاتی هولەند لە بەردەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشم، رق و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بەو تاوانە دەربڕی.
لە خۆپیشاندانەکە دا وێڕای کومیتەی هولەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان زۆربەی حیزب و لایەنە ئێرانی و کوردیەکانی هەڵسوور لەو وڵاتە بەشدار بوون. xopeshanmdn-ferzad.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1053 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact