. . . .


17 May 2010

پتر لە ١٥٠٠ کەس لە کورد و ئێرانیەکانی ئاڵمان دژ بە ئیعدامەکانی ١٩ی با???


ناوەندی هەواڵ - ئاڵمان: رۆژی شه‌ممە ریکه وتی 15.05.2010 ژمارەیەکی زۆر له کورده کان و ئیرانیەکانی هه ریمی نۆرد راین وسڤالن لە بە پتر لە ١٥٠٠ کەس مەزەندە دەکران، به یەکه وه له شاری کۆڵن به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و مه‌حکوم کردنی ئێعدامی پێنج چالاکوانی سیاسی ومه‌ده‌نی رژانە سه‌ر شەقامه کانی شار و به زمانەکانی کوردی،‌ فارسی و ئاڵمانی ده نگی ناره زایەتی خۆیان به رز کرده وه.
ئه‌و خۆپیشاندانە به داواکاری ڕێکخراوی کورده‌کانی دانیشتوی شاری کۆڵن/ئاڵمانیاو به‌ هاوکاری کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ ئێرانی و کوردستانیەکانی شاری کۆڵن و ده‌وروبه‌ر پیک هات. کۆمیته ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له ئاڵمانیا رۆڵی سه ره کی له سازدان و ریکخستنی ئه و خۆپێشاندانەدا گیرا و یەکه‌م جار بوو که له خۆپیشاندانیکی وا دا کورد و ئیرانیەکان که تیکه ڵاویک بۆن له هه مۆ گه‌لانی ئیران، سەرەرای بیروبۆچوونە جیاوازەکانیان، به یەکەوە لە خۆپیشاندانێکی هاوبەش دا بەشدار بن.
پاش ڕیپوان به نیو شار کۆڵن دا، خۆپیشاندەران له گۆڕەپانی بەردەم کلیسای دۆم کۆبۆنه وه و چه ندین وتار به‌و بۆنه وه خۆیندرانەوه کە لە ناویاندا ئەو بەیاننامە و وتارانەی خوارەوە بەرچاو دەکەوتن:
به یاننامه ی رێکخراوی کورده کانی دانیشوی کۆڵن به سێ زمانی کوردی ، فارسی و ئاڵمانی له لایان ئاڤاق تۆفانی و سارا عه لی پۆر
پەیامی حیزبی چه پی ئاڵمانیا له لایان کاوس لۆدوگ و هه ر وها خانمی هامیدا ئەگبایی
پەیامی کۆمیته ی به شێك له ئێرانیەکانی دانیشتۆی هه ریمی نۆرد راین وسڤالن له لایان ئه خته ر قاسمی
پەیامی کۆمیته ی چه پی دێمۆکراتی ئازه ربایجان له لایان سیرۆس مه ده دی
پەیامی دانیشجویانی شەپۆلی سەوز لە کۆڵن
پەیامی کۆتایی به زمانی ئاڵمانی له لایان هاوڕێ سۆڵتان گۆڵاوی
بەشداریی بەربڵاوی کورد و ئێرانیەکان لەو خۆپیشاندانە و هاوکاریی و کاری هاوبەشی حیزب و رێکخراوەکان لە رێکخستنی دا بوو بە مایەی خۆشحاڵی بەشدارانی رێپێوانەکە.
xopeshanmdn-ferzad.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1011 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact