. . . .


15 May 2010

مه‌حکوومکردنی ئیعدامی که‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی له‌ ماری هامن- ی ف??


ناوه‌ندی هه‌واڵ- فینلاند: رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 14 ی مه‌ی 2010 ی، ژماره‌یه‌ک له‌ کورد و غه‌یره‌کورده‌کانی شاری ماری هامن- ی فینلاند، ئیعدامی جینایه‌تکارانه‌ی، مامۆستای تێکۆشه‌ری فه‌رزاد که‌مانگه‌ر - یا به‌ قه‌ولێک سه‌مه‌دی بێهره‌نگی کورد- و هاوڕێیانی، شیرین عه‌له‌مهوولی،عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی و مێهدی ئیسلامیان- یان مه‌حکووم کرد.
به‌شداران له‌ ناوه‌ندی شار کۆبوونه‌وه‌ و به‌هه‌ڵاوه‌سینی پۆستێری نه‌مرانی زیندانی سیاسی گیان لێئه‌ستێندراوی 9 ی مه‌ی و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی دروشمی ئینگلیسی، سوئێدی، کوردی و فارسی، ئه‌و کاره‌ساته‌یان به‌پێی توانا به‌ خه‌ڵک ناساند. تلویزیۆن، رادیۆ و رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌و شاره بۆ ئاماده‌کردنی هه‌واڵ و راپۆرت هاتبوونه‌ شوێنه‌که‌. سێ که‌س له‌ به‌شداران به‌شێوه‌ی سه‌مبولیک ته‌نافیان له‌ ملیان کردبوو، هه‌تا سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ ئێعدام له‌ ئێران رابکێشن.
بۆبینینی وێنه‌کان کرته‌ لێره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1145 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact