. . . .


14 May 2010

لە شاری هێلسینکی ئیعدامی لاوانی کورد مەحکووم کرا


ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 14.5.2010 ده‌یان که‌س له‌ ڕه‌وه‌ندی کوردی نیشته‌جێ له‌ شاره‌ جۆرواجۆره‌کانی فینله‌ند بۆ ده‌ر بڕینی ناره‌زایه‌تی به‌ رانبه‌ر به‌ ئیعدامی بە کۆمەڵی چالاکانی کورد و ئێرانی که‌ له‌ لایه‌ن کۆمه‌لیک حیزب و ریکخراوی سیاسی ئاماده‌کاری بۆ کرابوو، له‌ چه‌ند لاوه‌ خۆیان گه‌یانده‌ شاری هیلسینکی پێته‌ختی وڵاتی فینله‌ند، له‌ سه‌عاتی 12ی نیوه‌رۆ به‌ دروشم دان به‌ دژی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ،وه‌ک نا بۆ ئیعدام،مه‌رگ بۆ ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی، گرتن و شکه‌نجه‌ و ئیعدام گه‌لی کورد ناترسێنی ،له‌ نزیک ده‌رگای سه‌فاره‌تی ئیران کۆبوونه‌وه.‌

خۆ پیشانده‌ران به‌ هه‌لگرتنی ئالای کوردستان و وینه‌ی شه‌هیدانی 19ی بانه‌مه‌ر به‌ زمانه‌کانی کوردی و فارسی دستیان دایه‌ دروشمی جۆراوجۆر. له‌و خۆپێشاندانه‌دا جگه‌ له‌ کورده‌کان ژمارەیەک لە ئیرانیانی غه‌یری کوردیش بۆ پشگیری و هاوده‌ردی به‌شداریان کرد و دروشمیان دا.
به‌ نوێنه‌رایه‌تی پارته‌ سیاسیه‌کانی به‌شدار کاک که‌ریم ره‌سولی بەرپرسی پێوەندیە کوردستانیەکان لە کۆمیتەی فینلاند په‌یامیکی پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌ بوان کرد که‌ له‌و دا وێڕای مه‌حکوم کردنی کۆماری ئیسلامی له‌ مه‌ر له‌ سێداره‌دانی رۆله‌کانی گه‌لی کورد و گه‌لانی ئیران، داوایان له‌ کۆر و کۆمه‌له‌ به‌شه‌ره‌ دۆسته‌کان کرد که‌ له‌ ئاست ئه‌و جینایه‌ته‌ بێده‌نگ نه‌بن. هه‌ر وه‌ها هاوده‌ردی و هاوخه‌میان له‌ گه‌ل بنه‌ماله‌ی شه‌هیده‌کان دەربڕی ‌ و په‌یمانی وه‌فاداری بۆ دریژه‌ی خه‌بات له‌ پیناو ئازادی گه‌له‌که‌مان دوپات کرایه‌وه‌.
پاش 2 کاتژمیر مانه‌وه‌ له‌ ده‌رگای سه‌فارتی ئیران خۆپێشانده‌ران به‌ دانی دروشمی مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر مه‌رگ بۆ خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دی نژاد خۆپیشاندان کۆتایی پێهات.
ئه‌و حیزب و ریکخراوه‌نه‌ی ئه‌ و خۆپیشندایان ریکخستبوو بریتین له‌
حیزبی دیموکراتی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگیری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئیران
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئیران
بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتیکی یارسان
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان /پژاک
کۆمیته‌ی که‌مپه‌ینی یه‌ک بوون
کۆمه‌لیک له‌ ئیرانیه‌کانی فینلا‌ند
xopeshanmdn-ferzad.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1162 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact