. . . .


13 May 2010

نوێنەرانی دێموکرات و کۆمەڵە قوڵایی کارەساتی ئیعدامی تێکۆشەرانی کور


ناوەندی هەواڵ - سویس: به‌ مه‌به‌ستی گەیاندنی قوڵایی کارەساتی له‌ سێداره‌درانی 5 که‌س له‌ چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد و ئێرانی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، نوێنەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی داکۆکیکار له‌ نه‌ته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێکراوه‌کان، له‌ پارله‌مانی سویس کۆبوونه‌وه‌.
رۆژی چوار شه‌ممه‌ 12.05.2010 کاتژومێر 3:00 ی پاش نیوه‌رۆ له‌ شاری بێرن پیته‌ختی وه‌ڵاتی سویس، دانیشتنێکی هاوبه‌ش به‌ به‌شداری کومیته‌ی کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له‌ وه‌ڵاتی سویس، به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی کاک ئیدریس مورادی جێگری کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌له‌ و هاوڕییه‌تی به‌ڕێز هه‌ورامی و نوێنه‌ری کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک جه‌ماڵ ئۆوه‌یسی و کاک زاهیر قادر حاجی، له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز کاسپێر هالێر به‌رپرسی رێکخراوی داکۆکی له‌ نه‌ته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێکراوه‌کان له‌ پارله‌مانی سویس پێکهات..
له‌و دانیشتنه‌دا کارەساتی له‌ سێداره‌درانی 5 ئازادیخوازی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز کاسپێر تاتوێ کرا و داوای لێکرا که‌ده‌وڵه‌ت و پارلمانی سویس له‌ مه‌ر جنایه‌ته‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لانی ئێران به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد بێده‌نگ نه‌بن. به‌تایبه‌ت ئه‌م ئێعدامه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ی ئازادیخوازانی مەدەنی و بێ تاوانی کورد مه‌حکوم بکه‌ن. هەروەک پێشیان راگەیەندرا کە مه‌حکوم کردنی تاوانی کوشتنی ئه‌و ئازادیخوازانه‌ ده‌بێته‌ هۆی رزگار کردنی گیانی ده‌یان ئازادیخوازی دیکه‌ی کورد که‌ ئێستا له‌ زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامیدا ئه‌م حوکمه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه..
به‌رێز هالێر، له‌ درێژه‌یی قسه‌کانی دا به‌ڵێنی هاوکاری و پشتیوانی له‌ ویسته‌کانی وەفدی میوانی دا و هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ئه‌رکه‌شی به‌ هاوکاری و پێکه‌وه‌ کار کردنی حیزب و هێزه‌ سیاسیه‌کانی ئێرانی و کوردستانیه‌وه‌ به‌سته‌وه و بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م ئه‌رکه‌شدا جه‌ندین بۆچونی خۆی خسته‌ ڕوو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 970 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact