. . . .


12 May 2010

هاوڕێ مستەفا شەڵماشی له‌ گه‌ڵ حیزبی لیبڕاڵ دیموکڕاتی هوله‌ند کۆ??


ناوەندی هەواڵ - هولەند: سه‌عات 3ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی 12 ی 5ی 2010 ، کاک مسته‌فا شڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ردانی پاڕله‌مانی هوله‌ندی کرد و له‌ گه‌ڵ سکرتێری نێونه‌ته‌وه‌یی حیزبی لیبڕال دێموکڕاتی هوله‌ند خانمی "مارتیه‌ یانسن" و ئاغای "دوانه‌ فان دیست" ڕاوێژکاری سیاسی فڕاکسیۆنی ئه‌و حیزبه‌ له‌ پاڕله‌مان دا دیداری کرد.

له‌و دیداره دا‌ وه‌زعی ئێران به‌ گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ تایبه‌تی هاته‌ به‌ر باس و مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک مافه‌کانی گه‌لی کورد، مافی مرۆڤ و جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ ئێران و کوردستان دا به‌ درێژی باس کران. هه‌ر وه‌ها مه‌سه‌له‌ی ئیعدامی شه‌هیدان شیرین عه‌له‌م هولیی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان که‌ کورد بوون و، هه‌روه‌ها مه‌هدی ئیسلامییان که‌ به‌ بێ هیچ پڕۆسه‌یه‌کی قانونی وبێ ده‌لیل وته‌نیا بۆ چاوترسێن کردن له‌ سێداره‌ دران، کەوتە بەر باس. له‌ لایه‌ن هه‌ردووک لاوه‌ ئەو کردەوەیەی کۆماری ئیسلامی به‌توندی مه‌حکوم کراو بڕیار درا که‌ ئه‌و جینایه‌ته‌ گه‌وره‌ له‌ هه‌مو کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا له‌ قاو بدرێ.

هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ دا بڕیار درا که‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو حیزب، وه‌ک دووحیزبی دێموکڕات له‌ ڕادده‌ی ڕێبه‌رایه‌تی دا به‌رده‌وام بێ و له‌ پێناو سه‌قامگیر بوونی دێموکڕاسی و پارێزگاری له‌ مافی مرۆڤ دا له‌ ئێران، کوردستان و جیهان پێکه‌وه‌ هاوکاری بکرێ.

له‌ کۆتایی دا دوو لایەن له‌ سه‌ر دیدار و هاوکارییه‌کانی داهاتو بریاری پێویستیان دا.
librali-hulend.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1081 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact