. . . .


12 May 2010

بەشداریی کۆمیتەی حیزب لە ئێوارە کۆڕێک بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش لە واش??


ناوەندی هەواڵ - ئامریکا: رۆژی چوارشەممە ٥/٥/٢٠١٠ لە لایەن نوێنەرایەتی پارتی ئاشتی BDPسمینارێک بە بۆنەی کرانەی ئافیسی حیزبەکە بۆ رێزدار سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی ئەو حیزبە لە شاری واشنگتۆن رێک خرا.
لەو سمینارەدا کە بەڕێز ئامینا ئاینا ئەندامی پارلمانی تورکیا یاوەریی سەرۆکی پارتی ئاشتی و دێموکراسی دەکرد، دەمیرتاش وێڕای پیرۆزبایی لە خۆیان و گەلی کورد بۆ کرانەوەی ئافیس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، باسی لە سەفەری وەفدەکە بۆ ئەمریکا و دیدار و چاوپێکەوتنەکانیان لە گەڵ لایەنە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد. دەمیرتاش سەفەرەکەی بە سەرکەوتوانە وەسف کرد و هاوکات داوای یەکگرتن و یەکگرتوویی لە کوردەکان و سەرجەم لایەنە سیاسیەکان کرد و پێیوا بوو بێ یەکبوون و یەکگرتن کورد حیسابی ئەوتۆی بۆ ناکرێ و سەرکەوتن محاڵە.
لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردەکانی دانیشتووی شاری واشنگتۆن و ئەیالەتەکانی دەوروبەری وێڕای نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە کوردستانیەکان بەشدار بوون. هەروەها هەیئەتێک لە کۆمیتەی ئامریکای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەر بانگهێشتی فەرمیی لایەنی خانەخوێ بەشداری کۆبوونەوەکە بوون کە لە بەڕێزان مراد ئەحمەدی، کامران باڵنور، نەسرین کەریمی، خەبات ئیبراهیم پور و سولەیمان عەزیزی پێکهاتبوو. هەیئەتی کۆمیتە لە گەڵ شاندی سەرۆکایەتیی پارتی ئاشتی و دێموکراسی و چەند لایەنی دیکەی بەشداریی کۆبوونەوەکە دیداریان کرد.
bdp.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1111 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact