. . . .


7 Jun 2009

ئوتریش؛ به‌شداریی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی به‌ره‌ی دێموکر??


ناوه‌ندی هه‌واڵ - ئوتریش: له‌ سه‌ر داوای جه‌بهه‌ی دیمۆکراتیکی مردم ئه‌هواز له‌ وڵاتی ئوتریش، به‌شی په‌یوه‌ندیه ئێرانیه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌ کۆمیته‌ی ئوتریش، له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئینترنێتی‌دا له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێبه‌ریی ئه‌و رێکخراوه‌ کۆبۆوه‌.
کۆبوونه‌وه‌که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 6/6/2009 کاتژمێر 4ی پاشنیوه‌رۆ به‌ چه‌ند وته‌یه‌کی‌ به‌ڕیز ئه‌بو شه‌ریف سکرتێری به‌ره‌ی دێموکراتیکی خه‌ڵکی ئه‌هواز ده‌ستی پێکرد که‌ به‌ڕێزیان دوای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له‌م دانیشتنه‌ و ئیشاره‌ کردن به‌ دۆستایه‌تی ڕێکخراوه‌که‌یان له‌ گه‌ڵ حدک و به‌خێر هێنانی نوێنه‌ری حدک له‌ کۆمیته‌ی ئوتریش، هیوای خواست که‌ له‌مه‌به‌ولاوه‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان حدک و ڕێکخراوه‌که‌یان بره‌وی زیاتر په‌یدا بکات. دواتر سکرتێری گشتی هاوڕییانی خۆیانی بۆ به‌شداری له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا که‌ پێکهاتبوون له‌ به‌ڕێزان ئه‌بو عیلام به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ ئێرانیه‌کانیان و ئه‌بو حه‌یام وته‌بێژی جه‌بهه‌ و به‌شی په‌یوه‌ندیه‌‌ ئه‌هوازی و عه‌ره‌بیه‌کان ناساند.

به‌ دوای وته‌کانی سکرتێری به‌ره‌ی دێموکراتیکی خه‌ڵکی ئه‌هواز، کاک ره‌حمان ئه‌مینی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌ ئێرانیه‌کانی کۆمیته‌ی حیزب له‌ وڵاتی ئوتریش دوای به‌خێرهاتن کردن و سوپاس له‌ بانگهێشتنی ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری لایه‌نی خانه‌خوێ، باسێکی له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌وری ده‌هه‌می سه‌رۆککۆماری له‌ ئێران دا کرد و له‌ باسه‌که‌یدا ڕوانگه‌و بۆچونه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی خسته‌ به‌ر دیدی به‌شداران و هه‌ر له‌و رێگایه‌شه‌وه‌ به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی حدک و پاک‌ی له‌م پێوه‌ندیه‌دا گه‌یانده‌ ئه‌ندامانی جه‌بهه‌ی دیمۆکراتیکی مه‌ردم ئه‌هواز.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دوو لایه‌ن له‌ سه‌ر کاری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو هێزه‌ ئاڵوگۆڕی بیرورایان کرد. ئه‌ندامانی جه‌بهه‌ی دیمۆکراتی مردم ئه‌هواز هه‌ریه‌ک له‌ به‌ڕیزان ئه‌بو حه‌یام وئه‌بو عیلام بۆچونه‌کانی خۆیان ده‌ربڕی و شانازیان به‌ دۆستایه‌تی له‌ گه‌ڵ حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کردو هیوایان خواست که‌ له‌ داهاتوویه‌کی نیزیکدا ده‌رفه‌تی دیدار و چاوپێکه‌وتنی حزوری له‌ نێوان دوو لایه‌ندا پێک بێ.
کۆبوونه‌وه‌که‌ پتر له‌ دوو کاتژمێری خایاند.

----------------------------
محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی به‌شداریی له‌ ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا کردووه‌.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1280 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact