. . . .


11 May 2010

لە بێلژیک ئیعدامی بە کۆمەڵی تێکۆشەرانی کورد و ئێرانی شەرمەزار کرا


ناوەندی هەواڵ - بلژیک: رۆژی دووشەممە ١٠ی مای ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردان و ئێرانیانی نیشتەجێی وڵاتی بلژیک بۆ پرۆتیستۆ کردنی ئیعدامی پێنج کەس لە چالاکانی کورد و ئێرانی لە رۆژی یەکشەممە ٩ی مای دا، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
خۆپیشاندەران لە بەردەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامی لە شاری بروکسێل کۆبوونەوە و دژ بەو تاوانە دژی ئینسانیە بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی دروشمیان دا.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکانە لەو خۆپیشاندانە دا بەشدارییان کرد.
فیلمی پێوەندی دار بەو خۆپیشاندانە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1250 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact