. . . .


8 May 2010

به‌رێوه‌چوونی سیمینارێکی سیاسی له بروکسێل


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بلژیک: رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 8ی مه‌ی سمینارێک بۆ به‌ڕێز ئێقبال سه‌فه‌ری ئه‌ندامی کومیته‌ ناوه‌ندی حدک له بروکسێل به‌ڕێوه‌چوو. رێزدار ئێقبال سه‌فه‌ری له باسه‌که‌یدا له ژێر ناوی ''کارتێکه‌ری ئایدۆلۆژی و شه‌ڕی سارد له‌ سه‌ر هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌ ڕوانگه‌ی خه‌سارناسیه‌وه‌'' وێڕای ئاماژه به چه‌شنه‌کانی ئیدئۆلۆژی ئاماژه‌یه‌کی به مێژووی ئیدۆئۆلۆژی له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به گشتی و ئه‌حزابی کوردستانی به تایبه‌تی کرد. باسی‌ له‌وه‌کرد که ئیدئۆلۆژی پیرۆزی‌ به خۆی ده‌دات و روانینێکی ته‌ک ره‌هه‌ندییه بۆیه حه‌تمه‌ن به دیکتاتۆڕی ده‌گات، بۆ وێنه ئاماژه‌یکرد به رژیمی تورکیای که‌مالیست و دۆکترینی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی ره‌زاشا له ئێران و ئیدۆئۆلۆژی شیعه‌گه‌رایی کۆماری ئیسلامی و ... هتد. و دواتر پێوه‌ندی نیوان ئیدئۆلۆژی و شه‌ڕی سارد و کارتێکه‌ری وه‌ها که‌ش و هه‌وایه‌ک له‌سه‌ر ئه‌زموونی سیاسی له کوردستاندا هێنایه‌ به‌رباس ئه‌وه‌یکه ئه‌حزابی کوردستانیش دوور له کارتێکه‌ری ئیدۆئۆلۆژی نه‌بووه و شوێندانه‌ریی ئه‌حزابیش له چاره‌نووسی سیاسی کوردستان له‌م پیوه‌ندییه‌دا به‌رچاوه بووه. به‌رێز کاک ئێقبال دواتر وه‌ک وێنه له درێژه‌دا باسی له بێده‌نگی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا به نیسبه‌ت کوشتاری گه‌لی کورد 0وه‌ک نه‌تیجه‌ی بلۆک‌به‌ندی جیهان و به‌رژه‌وه‌ندی‌خوازی ده‌وڵه‌تانی زلهێزکرد و که‌مترخه‌میی ئه‌حزابی کوردستانی به‌‌رامبه‌ر به ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و پاشکۆکردنی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به ده‌وڵه‌تانی ئیدۆئۆلۆگ وه‌ک خه‌سارێک له‌قه‌ڵه‌مدا.
به‌شی کۆتایی سمیناره‌که ته‌رخانکرابوو به پرسیار و وڵامی ئاماده‌بوان.
جێی ئاماژه‌یه که پێش‌نیوه‌ڕۆی شه‌ممه ته‌رخانکرابوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی ته‌شکیلاتی کومیته‌ی بلژیک و ئه‌ندامانی نوێی کومیته هه‌ڵبژێردران. هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌مجار یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی بلژیک کۆبوونه‌وه‌ی خۆی پێکهێنا و له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاددا به هه‌یئه‌تێکی به‌ڕێوه‌به‌ریی پێنج که‌سی، یه‌کێتی لاوان دامه‌زرا.
sminar.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1283 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact