. . . .


3 May 2010

وه‌فدێکی کۆمیته‌ی حیزب له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نیستیتۆی فریدریش ئ


ناوه‌ندی هه‌واڵ -ئاڵمان: له ڕیکه‌وتی 30.04.10 هه‌یئه‌تیکی کۆمیته‌ی حێزبی دێموکراتی کوردستان له ئاڵمان پیکهاتوو له‌ به‌رێزان سۆڵتان گۆڵاوی و عه‌لی محه‌ممه‌دی له بنکه‌ی نۆینه‌رایه‌تی ئه‌نیستیتۆی "فریدریش ئه‌به‌رت"ی سه‌ر به‌ حیزبی سوسیال دێموکرات، له شاری برلین له‌ گه‌ڵ به‌رێز هاژوو ڵانس به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و خاتوو ئینگریت رۆه‌س به‌رپرسی به‌شی ئیران و وڵاتانی ده‌ورۆبه ری کۆبوونه‌وه‌.
له‌و دیداره‌دا که‌‌ ماوه‌ی سه‌عات و نیوه‌یکی خایاند،سه ره تا هه یئه تی حیزب باسێکی کورتی له تیکۆشانی حیزب بۆ دیمۆکراسی و چاره سه ری کیشه‌ی نه ته وایتی له ئیران پێشکه‌ش کرد و تیشکی خسته‌ سه ر رۆانگه‌ و بوچۆۆنه کانی حدک له هه‌مبه‌ر هه‌لومه رجی ئیستای ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. هاوڕێیانی کۆمیته‌ی حیزب له‌ ئاڵمان له پیوه ندی له‌گه ڵ کیشه‌ کۆمه‌لایه‌تی، ئابوری و سیاسیه‌کانی ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی که‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ بارودۆخه‌که‌ قه‌یراناوی تر ده‌بێ، بۆ هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ دوان. هه‌ر له‌مباره‌وه‌ داوا له به رێزان خانمی روه‌س و هاژوو ڵانس کرد که تا ئاست پیشێل کردنی ماڤی مرۆڤ له رۆژهه ڵاتی کوردستان بی ده نگ نه بن. له‌م باره‌وه‌ به‌‌ تایبه‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌ کرا که‌ هه‌ر ئێستا پتر له‌ 20 چالاکی کورد له‌ژێر حوکمی ئیعدام دان و داوایان کرد تا به پی تۆانا هه‌ولی خۆیان بو به رگری له مه رگی ئه‌و که‌سانی که سزای له سێداره دانیان به سه ردا سه‌پێندراوه، بخه‌نه‌ گه‌ڕ..

ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ باس کردن له‌و که ندو و کۆسپانه‌ بوو که‌ به هۆی سیاسته کانی کۆماری ئیسلامی له دونیا دا هاتونه‌ته‌ ئاراوه و له‌م باره‌وه‌ به تایبه ت له‌ سه‌ر کیشه‌ی ئاتۆ می ئێران ده گه ڵ دونیای ده ره وه ئاڵوگۆری بیرو را کرا. له و پیوه ندیه‌ دا وه‌فدی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێیوا بوو که نابی کیشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران سێبه‌ر به‌ سه‌ر پرسی مافی مرۆڤ و پیشێلکاری مافه‌کانی خه‌ڵکی ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌و رێژیمه‌وه‌ دابکێشێ به‌لکوو ده بی به هه مو لایه کمان هه وڵ بده‌ین ئه و پیشێلکاریکان له قاو بدین.
golawi.bmp

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1065 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact