. . . .


30 Apr 2010

به‌شداری شاندێکی حدک له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی شیرین عیبادی له‌ کان


ناوه‌ندی هه‌واڵ- کانادا: سه‌ر له‌ئێواره‌ی رۆژی سێ شمه٢٧ی ئاوریلی ۲۰۱۰ی زایینی كۆرێك بۆ شیرین عیبادی، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی، له‌شاری ئوتاوای كانادا له‌ژێر ناوی‌"ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ئێرانی‌ئه‌مرۆ دا"به‌رێوه‌چوو.
له‌م کۆر‌‌ەدا هه‌یئه‌تێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان – کومیته‌ی ئۆتاوا به‌شداربوون، هه‌یئه‌تی حدک به‌دوای كۆره‌كه‌دا به چەند پرسیارو و سه‌رنج دان له مه‌ڕ ئاینده‌ی سیاسی ئێران و ته‌سیری کورد و نه‌ته‌وەکانی تری ئێران توانیان سەرنجی بەشداربوان رابکێشن. ئه‌م پرسیار و سه‌رنجانه‌ لە لایک بوونه‌ جێی خۆشحاڵی پارلمانتارانی کەنەدی و له‌لایه‌کی دیکه‌ش بووه‌ هۆی تووڕە بوونی هێندی له‌فارسه‌ره‌گه‌ز په‌ره‌سته‌کان .دواتر له هه‌یئه‌تی حدک چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ل شیرین عیبادی وێرای سوپاس و قه‌درزانین له‌چالاكییه‌كانی ناو‌براو سه‌رنجی ئه‌ویان بۆ په‌ره‌گرتنی‌ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌كوردستانی ئێران دا راكێشا و ئه‌ویش به‌ڵێنی دا كه‌هه‌موو هه‌وڵی خۆی وه‌گه‌ڕ بخات بۆ راكێشانی سه‌رنجی وڵاتان بۆ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ وە هەروەها داوای لە کوردەکانی درەۆی وڵات کرد ه هەۆله کانی خۆێان چڕتر کەنەوە بۆ لەقاودانی پێشێلکارێکانی رژیم له‌ئاست مافی مرۆڤی کوردستان.
جێی ئاماژه‌یه‌که‌ هاورێ که‌ریم مه‌عروفی وێرای چه‌ند هاورێیه‌کی دیکه‌ی کومیته‌ی ئۆتاوا به‌شداری ئه‌و کۆڕه‌بوون‌
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م كۆڕه‌دا كه‌كاتژمێر ٧ ئێواره‌ده‌ستی پێكرد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كانادا، جان واتسۆن چه‌ند وته‌یه‌كی له‌سه‌ر خانم شیرین عیبادی باس كرد و سرنجی به‌شداربووانی بۆ ژیان و رابردووی ئه‌م چالاكه‌ی مافی مرۆڤ له‌ئێران‌دا راكێشاو باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌كه‌سانێك كه‌له‌وڵاتانی ئازاد و دێموكرات‌دا ده‌ژین ده‌بێت بزانن كه‌ئه‌م ئازادییه‌به‌ته‌نیا بۆ ئه‌وان نییه‌و هه‌موو كات ده‌بێت له‌بیری ئه‌و مرۆڤانه‌دا بن كه‌له‌ژێر زوڵم و سته‌م دا ده‌ژین و له‌سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیشیان بێ به‌ش كراون.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆڕه‌كه‌دا شیرین عیبادی وێرای هێنانه‌به‌ر باسی یاساكانی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی سه‌رنجی به‌شداربووانی راكێشا بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی مافی مرۆڤ كه‌له‌ئێران‌دا هه‌ن. ئه‌و باسی له‌هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه‌كرد كه‌به‌پێی یاسای كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌سه‌ر خه‌ڵكانی ئێران‌دا سه‌پاوه‌و له‌وانه‌نه‌بوونی یه‌كسانیی ژن و پیاو، پێشێلكاریی مافی ئینسانیی‌نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، نه‌بوونی مافی ته‌واو بۆ ئه‌دیان و مه‌زهه‌به‌غه‌یره‌شیعه‌كان، نه‌بوونی ئازادیی بیروڕا ده‌ڕبرین و هه‌روه‌ها چه‌ندین نموونه‌له‌پێشێلكاریی مافی زیندانیانی سیاسی و راده‌ی ئێعدام له‌ئێران‌دا.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1915 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact