. . . .


27 Apr 2010

به‌رێوه‌چوونی کۆنفرانسێک له سه‌ر که‌رکووک و داهاتووی عێراق له پ??


ناوه‌ندی هه‌واڵ - بێلژیک: رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی 26ی ئاپریلی 2010 کۆنفرانسێکی به‌رین به به‌شداری شاره‌زایانی کورد و عێراقی و پاڕلمانتارانی ئوروپایی له پاڕڵمانی ئوروپا له بروکسێل به‌رێوه‌چوو. ئه‌م کۆنفرانسه به میوانداری '' دێنیس دێ یانگ'' (Dennis de Jong) ئه‌ندامی پاڕلمانی ئوروپا له گروپی سۆسیالیسته‌کان و به پشتیوانی ئه‌نیستیتۆی کورد له بروکسێل و ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌، زانستی و کولتووری کورد له فه‌ڕانسه به‌رێوه‌چوو.

ئه‌م کۆنفڕانسه له نیوه‌ڕۆژێکدا به پێشکه‌شکردنی وتار له‌ لایه‌ن؛ دکتور که‌مال مه‌زهه‌ر مێژووناس و مامۆستای زانکۆ، قه‌یس ئیبراهیم له به‌ره‌ی تورکمانی، حه‌سۆ عوسمان رۆژنامه‌وان، مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، پاول ڤاندێن باڤیر (Paul Vanden Bavière) رۆژنامه‌وان، هاری ڤان بۆمل (Harry van bommel) ئه‌ندامی پاڕلمانی هوله‌ند و دوو به‌شی پرسیار و وڵام به‌ڕێوه‌چوو.

کێشه‌ی که‌رکووک له‌م کۆنفرانسه‌دا له لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه له لایه‌نی جوغرافی، سیاسی ، مێژووی و کولتوورییه‌وه خرایه به‌رباس و موناقشه‌.

شایانی باسه که هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حدک بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا به‌شدار بوو.
کۆنفرانسه‌که له کاتژمێر 1 هه‌تا 4 ي دوای‌ نیوه‌ڕۆی خاياند.
kerkuk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1221 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact