. . . .


25 Apr 2010

به‌شداریی به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب له‌ کۆنگره‌ی حیزبی کا


ناوه‌ندی هه‌واڵ - هوله‌ند: له‌ سه‌ر بانگهێشتنی ڕه‌سمی حیزبی کاری هوله‌ند مسته‌فا شڵماشی نوێنه‌ری حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات وبه‌رپرسی کومیته‌ی به ڕێوه‌به‌ریی حدک له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و حیزبه‌ دا به‌شداری کرد.


ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 25 ی ئاوریل کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی حیزبی کاری هوله‌ند (حیزبی سۆسیال دێموکڕاتی هوله‌ند) له‌ شاری نه‌یمه‌خنی ئه‌و وڵاته‌ کۆنگره‌ی ساڵانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد. به‌رێز مسته‌فا شڵماشی به‌رپرسی کومیته‌ی به‌ ڕیوه‌به‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ فه‌رمی بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه‌ بانگهێشت کرابو.

له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌رنامه‌ی چوار ساڵه‌ی ئه‌و حیزبه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی پاڕله‌مانی هوله‌ند که‌ له‌ مانگی ژوئه‌نی ئه‌مساڵ دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ تاوتوێ کرا. بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه‌ نوێنه‌ری ده‌یان حیزبی خاریجی به‌تایبه‌تی حیزبه‌ سۆسیال دێموکڕاته‌کانی وڵاتانی ئوروپایی به‌شدار بوون. شایانی باسه‌ له‌و کۆنگره‌یه‌دا نوێنه‌ری دوو حیزبی کوردستانی، واته‌ یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌شدار بوون. نوێنه‌ ری یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان کاک مه‌لا به‌ختیار بو که‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌یئه‌تێک و نوێنه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کاک مسته‌فا شڵماشی بو.

پێش ئه‌وه‌ی گۆنگره‌ به‌ڕه‌سمی کاره‌کانی خۆی ده‌ست پێ بکا میوانه‌کان له‌ لایه‌ن سکرتێری نێو نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و حیزبه‌وه‌ خانمی "مارایه‌ لافه‌به‌ر"ه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ کرا. هه‌روه‌ها له‌ کاتی نه‌هاردا هه‌م له‌ لایه‌ن خانمی لافه‌به‌ر و هه‌م له‌ لایه‌ن ئاغای تیمه‌رمانس وه‌زیری پێشوی ده‌وڵه‌ت بۆ کار وباری ئوروپاوه‌ بۆ

له‌و کۆنگره‌یه‌دا له‌ لایه‌ن نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ نوێنه‌رانی چه‌ند حیزب و ڕێکخراو دیدار و گفتوگۆ کرا که‌ گرنگترینیان بریتی بوون له‌ دیدار له‌ گه‌ڵ کاک مه‌ لا به‌ختیار نوێنه‌ری یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان، دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری تازه‌ی حیزبی کاری هوله‌ند ئاغای یۆب کوهێن که‌ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کوردستان و هه‌یئه‌تی هاوڕێی ڕێکخرابو، و هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ خانمی لافه‌به‌ر سکرتێری نێو نه‌ته‌وه‌یی حیزبی سوسیال دێموکڕاتی هوله‌ند.
شایانی باسه‌ که‌ حیزبی کاری هوله‌ند له‌ ده‌وڵه‌ت دا به‌شدار بوو به‌پێی ڕاپرسییه‌ کانیش له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتودا حیزبی یه‌که‌م ده‌بێ و ئاغای کۆهێن ده‌بێته‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی هوله‌ند.‌
ئێره‌ کلیک بکه‌ بۆ دیتنی وێنه‌ی پێوه‌ندیدار

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1070 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact