. . . .


25 Apr 2010

سه‌ردانی کۆمیته‌ی فینلاند له‌ که‌مپی په‌ناخوازان و ئه‌نداما???


رۆژی 24.3.2010 ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ئیجرایی کۆمیته‌ی فینله‌ند سه‌ردانی شاری واسایان له‌ ولاتی فینله‌ند کرد به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردان له‌ بارو دۆخی په‌نابه‌رانی مانگرتوو ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کوردانه‌ی که‌ له‌ که‌مپی واسا جیگیربوون و له‌ هه‌من کاتدا سه‌ردان و کۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ل ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حیزب له‌و ناوچه‌

هاورییانی کۆمیته‌ له‌ گه‌ل ئه‌و به‌شه‌ له‌ په‌نابه‌ران که‌ ولامی ره‌دیان پێدرابوه‌وه‌ که‌وتنه‌ باس و ڕوایژ له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی پێوشوین گرتنه‌ به‌ری ریکاری قانوونی و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ هاوکاری و پێداگریه‌ک که‌ ببیته‌ هۆی باشتر بوونی وه‌زعیه‌تی که‌یسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ و ده‌ر باز بوونیان له‌ وه‌زعه‌ی تیکه‌وتوون ده‌ر بازبوون له‌ بیلاته‌کلیفی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ کرده‌وه‌ و به‌لێنیان پیدان که‌ ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان بکرێ دیفاع له‌ داوا ره‌واکانیان ده‌که‌ن

پاشان سه‌ردانی چه‌ند شوینی جیا جیای که‌مپه‌کان له‌ دورو و نزیکی یه‌ک کرا که‌ په‌نابه‌رانی تیدا نیشته‌ جێ ببون له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ بار و دۆخیان پرسین

هه‌ر وه‌ها سه‌ردانی چه‌ندین بنه‌ماله‌ی ئه‌ندامان لایه‌نگران و دۆستانی حیزب کراو له‌ سه‌ر چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندیداری جۆراو جۆر باسیان کرد. سپاسیان کردن که‌ هه‌ر ده‌م له‌ خزمه‌ت حیزبه‌که‌یان دابوون
vaasa.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1902 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact