. . . .


4 Apr 2010

ڕاپۆرتێک له‌ کاروچالاکی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی کومیته‌ی حدک


ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس: هەر وەک و هەموو لایەک ئاگادارن سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژ بە رۆژ سەرەرۆیانەتر و بە بێ گوێدان بە ناڕه‌زایه‌تی و هوشتاری دەوڵەتەکان، بەر دەوامە لە پەرەپێدانی وەزەی ناوەکی و چەکە ماڵوێرانکەرەکانی تر. وڵاتەکانی روسیەو چین کە جاران لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپای و ئەمریکا بۆ سه‌پاندنی سزای ئابوری زیاتر لە سەر ئێران یه‌ک ده‌نگ نه‌بوون، ئیستا ئەوانیش خەریکەن وردە وردە لەوە بێهومێد دەبن کە ئێران بتوانێ لەو ڕاستایە دا بڕواتە پێش کە ئەوان هومێدیان پێ بەستەبوو.
ئەو مەسەلە کێشە خوڵقێنەی ئێران خەریکە سەرانسەری جیهان دادگرێ و هەموو وڵاتەکان یەک دەنگ و یه‌کهه‌ڵوێست دەکات بۆ دانی بڕیارێکی کۆتایی. دیارە ئیسرائیل لە بەر مەسەلەی ئەمنی و قازانجەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەراست لە رێزبەندی پێشەوە دایە، هەم بۆ لێدانی گورزی سه‌ربازی و هەم بۆ دانانی حەساری ئابوری توندتر.
لەو نێوە دا بەشێکی زۆر لە وڵاتەکان، خەریکەن بە بریارو قەراردادەکانیان دادەچنەوە له‌گەڵ ئێران لە بەر یاغی بوونی و سەرەرۆیانه‌ جوڵانەوە، بە پێجەوانەی بڕیارە نێونەتەوەیەکان و هوشتارو ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی ناوەکی و رێزدانان بۆ مافەکانی مرۆڤ، وەکوو لە مەنشو‌ری ڕێکخراوی نەتەوەیەک گرتووەکان دا هاتووە و ئێرانیش ئیمزای کردووە.
یەکێک لەو وڵاتانەی کە هەم خۆی پێوەندیکی قوڵی ئابووری لەگەڵ ئێران هەیەو هەم ڕاسپاردەکانی دەوڵەتی ئەمریکاش دەگه‌یه‌نیتە کاربەدەستانی ئێران، دەوڵەتی فێدراڵی سویسە. ئەو وڵاتە چەند ساڵ لەمەوەبەر ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی گازی چەند ملیارد دۆلاری لەگەڵ ئێران ئیمزاکرد. وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی سویس خانمی میشێل کاڵمیرێ، کە ئیستاش هەر له‌و پۆسته‌ دایه‌، سەردانی ئێرانی کردو لە بەر دەم ئەحمدی نژاد بە روو سەریەوە دانیشت و ئەو پرۆتۆکۆلەیان ئیمزاکرد.
هەر ئەو کاته‌ بە شیک لە حیزبەکانی سویس بە توندی رەخنەیان لەو کارەی وڵاتەکەیان گرتوو و لە پارلمانی سویس کێشمەکێشێکی گەورەی لێکەوتەوە. پارتی سۆسیال دێمۆکرات کە بەهێزترین حیزبە و زۆربەی کورسیەکانی پارلمانی لە ئختیاردایه‌، تا ئەمرۆش لەو بارەوە بێدەنگ نەبووه‌ و لە هەموو موناسەبەتەکان دا ئەو باسە دێننەوە گۆرێ و تەبلیغات بۆ راکێشانی سەرنجی حیزبەکانی تریش دەکەن، کە رۆژێک یەک دەنگ به‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی حکومه‌تی سویس له‌گه‌ڵ ئێراندا بگرن.
لە دوای دانانه‌وه‌ی ئەحمدی نژاد بۆ جاری دووهەم بۆ سه‌رۆک کۆماری لە لایەن شەخسی خامەنیه‌وه‌ و کودەتا لە دەنگی راستە قینەی خەڵک و گوێنەدان بە ئیعتیرازاتی کۆمەڵانی ملیۆنی گەڵانی ئیران، و داپڵۆسینی ئەو کەسانەی هاتبوونە سەرخیابانەکان و خنکاندنی دەنگی ئازادی لە گەرووی خەڵک دا و کوشتن و زیندانی کردنی ناڕازیان و تەجاوەز پێ کردن و ئەشکەنجە کردەنی بەدەنی کە لەو بارەوە بە دەیان رێپۆرتاژ و فیلمی لێ بلاو بوونەوە و بوونە مانشێتی تەواوی رۆژنامەکانی جێهان و تەڵە فیزێۆنەکان. ئه‌وه‌ کارێکی کرد که‌ رێگا بۆ دەربڕینی نارەزایەتی زۆرتری حیزبی سۆسیال دیمۆکرات خۆشتر بوو تا جێگه‌یه‌ک که‌ لەو بارەوە دەنگی خۆیان لە پەرلمانی فدراڵ بەرز بەکەنەوە و رابەگێنەن کە دەبێ وڵاتەکەیان بە سیاسەتی لەمەوە پێشی سەبارەت بە ئێران دابە چیتەوە و پێوەندییە دیپڵماتیەکانی لەگەڵ ئێران ببرێت و ئەو سەرکوت و زیندانی کردن و سەرەرۆیی و گێرەشێوێنایانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حکووم بکەن و هه‌موو هاو ده‌نگ، دەنگمان بخه‌ینە پاڵ دەنگی وڵاتانی نارازی دژ بە حکومه‌تی ئیسلامی ئێران.
بۆ ئەو مە بەستە دەفتەری نێو نەتەوەی حیزبی سۆسیال دیمۆکرات، کە پێوەندی بەردەوامی لەگەڵ نوێنەرایه‌تی حیزب لە وڵاتی سویس هەیە، لە ڕۆژی 2010.3.23 دا پێوەندی بە به‌ڕێز رەحمانی ئیبراهیم زادە، بەرپرس لەو بەشە داگرت و چەند پرسیارێکی سەبارەت بە ئێران ئاراستە کرد.
ئیبراهیم زادە بەوردی وڵامی پرسیارەکانی دەفتەری ناوبراوی دایەوە و راپۆرتە هەوڵاێکیشی بە زمانی ئاڵمانی لە سەر وەزعی ئێران بۆ ناردن. بەرپرسی دەفتەری ناو براو وڵامی پەرسیارەکان و راپۆرتە هەواڵەکەی دایه‌وه بە کۆمیسێۆنی دەرەوه‌ی حیزبەکەیان و ئەوانیش بە شێوەیەکی ڕەسمی و بە نوسراوە سپاسی نوێنەری حیزبیان کرد و رەزامەندی خۆیان لە راپۆرتەکە دەربڕی.
پیویست به‌ ئاماژه‌یه‌ که‌ لە کۆتایی دا هه‌ردووک لا لە سەر ئه‌و خالانه‌ پێیان داگرتەوه‌:
١- کارکردن لەگەڵ رێکخراو و کۆروکۆمەڵە نێو دەوڵەتیەکان بۆ مەحکووم کردنی کۆماری ئیسلامی وەک نیزامیکی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە باری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئینسانییه‌وه‌.
٢- هاوکاری هاوبه‌ش له‌ پێناو قاییل کردنی ده‌وڵه‌تی سویس بۆ پێداچوونه‌وه‌ بە سیاسەتی خۆی دا سه‌باره‌ت به‌ ئێران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەو ڕێکه‌وتننامه‌ و پرۆتۆکۆلانەی کە لەگەڵ ئێران ئیمزاکراوەن. سوسیال دیموکراته‌کانی سویس له‌ بڕوایه‌ دان که‌ ئەگەر جیهان لە بەرامبەر ئەو سەرەرۆییەی کۆماری ئیسلامی دا یەک دەنگ نەبێت، کۆماری ئیسلامی خەتەرێکی گەورەیە بۆ سەر ئارامی و ئاسایش لە دوونیا دا. سەرانی کۆماری ئیسلامی بە ناوی دین دەگرن، دەکوژن، زیندانی دەکەن، ئەشکەنجە و ئیعدام دەکەن، ئەگەر کەسێکیش پرسی بۆ وادەکەن دەڵێن، ئەوانە بە دژی خوا و قورئان و وەلایەتی فەقی جوڵاونەته‌وە. یان دەڵێن ئاسایشی وڵاتیان شیواندوە، یان دەڵێن باندی قاچاغی تریاک و مادەسەرکەرەکان بوون، لە حاڵێک دا سەرانی کۆماری ئیسلامی خۆیان تەراح و ئەندازیاری ئه‌و جۆره‌ کارانه‌ن.
ده‌فته‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی سوسیال دیموکراتی سویس خوازیاری په‌یوه‌ندی زیاتر و هاوکاری زیاترن له‌گه‌ڵ حیزبی ئیمه ‌دا و داواکارن که‌ ئه‌و جۆره‌ په‌یوه‌ندییانه‌ بۆ لێک تێگه‌یشتنی زیاتر و له‌ پێناو هه‌ر چی زیاتر له‌ قاودانی کۆماری ئیسلامی دا به‌رده‌وام بێت.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1102 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact