. . . .


4 Apr 2010

به‌شداری نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی حیزب له‌ یادی 76 ساڵه‌ی دامه‌ز??


ناوه‌ندی هه‌واڵ - ئوتریش: له‌ سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی حیزبی شیوعی عراق بۆ یادی 76 ساڵه‌ی‌ دامه‌زرانی ئه‌و حیزبه‌، کاک محه‌ممه‌د فه‌قێ عه‌لی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌ کوردستانیه‌کانی کۆمیته‌ی حیزب له‌ وڵاتی ئوتریش به‌شداری له‌م کۆڕیاده‌ دا‌ کردو و له‌م بۆنه‌ دا په‌یامی کۆمیته‌ی ئوتریشی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی پێشکه‌ش به‌ به‌شداران کرد.

له‌م یاد‌ڕۆژه‌ دا بێجگه‌ له‌ په‌یامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، په‌یامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان و حیزبی شیوعی کوردستان پێشکه‌ش کران. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ که‌سایه‌تیه‌کانی کورد به‌شداری رێوره‌سمه‌که‌ بوون.

له‌ میانه‌ی رێوره‌سمه‌که‌ دا هاوڕێ محه‌ممه‌د فه‌قێ عه‌لی له‌ نیزیکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ شه‌خسیه‌ته‌کان و نوێنه‌رایه‌تی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی به‌شدار له‌م یاده‌ کۆڕه‌دا دوا و له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران ئاڵوگۆڕی بیروڕای کرد و بۆچوون هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی به‌یان کرد.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1085 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact