. . . .


27 Mar 2010

دیداری به‌رێز خالید عه‌زیزی له‌گه‌ل سێناتۆر ئه‌لکه تینده‌مان?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بلژیک: رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 26ی مارسی 2010 به‌ڕێز خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌گه‌ل ''ئه‌لکه‌ تینده‌مانس'' (Elke Tindemans) سێناتۆری دێموکرات مه‌سیحی بلژیکی کۆبۆوه. له‌م دیداره‌دا به‌رێز عه‌زیزی وێرای کورته‌باسێک له‌سه‌ر حیزبی دێموکرات و خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌رواکانی، ئاماژه‌ی به مێژووی دوو گه‌لی فلامی و کورد کرد که بێگوومان کورد به گشتی و حدک به تایبه‌تی ده‌توانێ له ته‌جرووبه‌ی گه‌لی '' فلامی'' بۆ گه‌یشتن به ستاتووی ره‌وا و شیاوی خۆی له ئوروپا و بلژیکدا که‌ڵک وه‌رگڕێ هه‌ر بۆیه حیزبی دێموکرات سرنجی تایبه‌تی ده‌داته ئه‌و وڵاتانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌ساسی سیسته‌مێکی پلوڕال ئیداره‌ ده‌کرێن و یه‌ک له‌وانیش بلژیک. له درێژه‌ی دانیشتنه‌که‌دا به‌ڕێز سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات ئاماژه‌ی به گۆڕانکاری ئه‌م دوایانه‌ی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی که‌سک و رۆلی خوێندکاران و ژنان له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا کرد.

به‌رێز سێناتۆر ئه‌لکه تینده‌مانس وێڕای به‌خێرهاتنی به‌ڕێز عه‌زیزی بۆ بلژیک دیدار و بوونی پێوه‌ندی نێوان دوو حیزبی دێموکرات مه‌سیحی بلژیک و حیزبی دێـموکراتی کوردستانی پێوه‌ندییه‌کی به‌که‌ڵک ناوبرد و ووتی که ئێمه بۆ ئاگاداری هه‌رچی زیاتر له‌سه‌ر رژیمی ئیران پێویسته پێوه‌ندی و دیالۆگمان له‌گه‌ڵ چالاکانی سیاسی و و مافی مرۆڤ و ئه‌حزابی ئێرانی زیاتر بکه‌ین. له درێژه‌دا سێناتۆر تینده‌مانس له روانگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌ بزووتنه‌ی که‌سک پرسیاری کرد که به‌رێز عه‌زیزی روانگه‌ی حیزبی دێموکراتی شی کرده‌وه. سێناتۆر تینده‌مانس بوونی ئۆپۆزیسیونی ناوخۆی به فاکتۆڕێکی گرنگ زانی و هیوای خواست که هه‌موو خه‌ڵکی ئێران بتوانین به که‌مترین هه‌زینه به مافه‌ره‌واکانی خۆیان بگه‌ن. له کۆتاییدا هه‌ردوولا ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر پێوه‌ندی دوولایه‌نه‌ کرده‌وه.

هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حدک بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا له‌م دیداره‌دا به‌شداربوون و شیاوی باسه که حیزبی دێموکراتی مه‌سیحی بلژیک حیزبی ده‌سته‌ڵاتداره و سه‌رۆک وه‌زیرانی بلژیک و سه‌رۆکی (پرێزیدێنت) ئوروپا له‌ حیزبی ناوبراون.
ilkemans.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1162 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact