. . . .


27 Mar 2010

دیداری سکرتێری گشتی حیزب له‌گه‌ل سه‌رۆکی حیزبی سه‌وزه‌کانی بلژی?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بلژیک: رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی 25ی مانگی مارس به‌رێز خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات له‌گه‌ڵ خانمی سارا تورین سه‌رۆکی حیزبی سه‌وزه‌کانی بلژیک له ده‌فته‌ری حیزبی سه‌وزه‌کانی بلژیک له بروکسێل دیدارێکیان پێکهێنا. له‌م دیداره‌دا به‌ڕێز عه‌زیزی وێڕای باسێکی کورت له‌سه‌ر حدک و روانگه‌کانی به نسیبه‌ت دێموکراسی و کورد و ئێران، ئاماژه‌ی به پێوه‌ندی نێوان دوو حیزب و ته‌جروبه‌ی وڵاتی بلژیک له فدڕالیزم و به‌رێوه‌چوونی سیستمی پلورالیستی له‌م وڵاته‌دا و پێویستی خوێنده‌نه‌وه‌ و گوونجاندنی ره‌نگاوره‌نگیه‌کان له وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه‌دا کرد. به‌رێزیان له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به کێشه‌ی ناوه‌کی، مافی مرۆڤ، ژینگه‌ له ئێران و رۆڵی ژنان له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ئێران و خه‌بات بۆ یه‌کسانی کرد.

خانمی سارا تورین‌یش وێڕای به‌خێرهاتنی به‌رێز عه‌زیزی ووتی که خۆشحاڵین به ناسین و ئاشنایی له‌گه‌ل حیزبی دێموکراتی کوردستان. ناوبراو وێرای ته‌ئکید له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و گرینگی کێشه‌ی دێموکراسی له ئێران بۆ حیزبی سه‌وزه‌کانی بلژیک، ته‌ئکیدی کرد که هه‌ول ده‌ده‌ین بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و خه‌لکی ئێران له زه‌ینیه‌تی گشتی خه‌‌ڵکانی ئوروپادا، بۆیه بوونی پیوه‌ندی نێوان سیاسته‌توانانی ئێرانی و ئه‌حزاب و NGO کان و حیزبی سه‌وزه‌کان به لای ئێمه‌وه جێی بایه‌خه‌. بۆیه له هاوکارییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌د ، پیویسته له دانی زانیاری به بیروڕای گشتی چالاک بین.

شایانی باسه که هاوڕێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزب بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا و ئاغای انور میرستاری چالاکی سیاسی و ئه‌ندامی حیزبی سه‌وزه‌کان هاورێێ به‌ڕێز عه‌زیزی له‌م دیداره‌دا بوون.
azizi-sewz1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1155 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact