. . . .


24 Mar 2010

له لایه‌ن ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ ئه‌مریکا جيژنی نه‌ورۆزو سه‌ری س??


ناوه‌ندی هه‌واڵ - ئه‌مریکا: ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ٢٠ / ٣ / ٢٠١٠ ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ناوچه‌ی واشنتن دی سی پایته‌ختی ئه‌مریکا هه‌ستا به‌ گێڕانی ئاهه‌نگێکی جوان و رازاوه ، بۆ کورده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ به‌بۆنه‌ی هاتنی جیژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی ٢٧١٠ کوردی ، ئاهەنگەكە لەلایەن سەركان كوردی و تارا كەركوكی بەڕێوە چوو و به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی میوانه‌ به‌ڕێزه‌کانیان کرد به زمانی كوردی و ئینگلیزی .‌ سەرەتا بە چركەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی گشت شه‌هیدانی ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی گه‌لی کورد به‌رنامه‌که ده‌ستی پێ کرد ، دواتر سروودی ئەی ڕەقیب و گۆرانی ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە ، خویندرایه وه‌ ، په‌یامی جيژنی نه‌ورۆزی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ناوچه‌ی واشنتن دی سی لەلایەن كاك زاگرۆس یه‌زدان په نا خوێندرایه‌وه‌‌ ، ئه وجارله لایه ن كاك د.نەجمەدین كەریم سەرۆكی لیستی كوردستانی لە پارێزگای كەركوك وتارێك پێشكەش كرا، سه باره ت به ڕەوشی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی كوردستان و دەنگدانی گەل كورد ، ئه وجا رنوره گه یشته تیپی هه‌ڵپه‌ڕکێ ی لاوانی‌ ڕه‌وه‌ندی کورد، كه به‌ جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی کوردی یه‌وه‌ چه‌ندین تابلۆی جوان له‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ ی ره سه نی کوردی به مۆسیقاوه پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرا ، دوا به شی به رنامه ته رخان كرا بۆ هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگ خۆش كاك ڕەشید فەیزی نەژاد و كاك شەهرۆز، كه به ده نگه زولاله كه یان ئاهه‌نگه‌که‌یان به‌ چه‌ندین گۆرانی و ئاوازی خۆش ڕازانده‌وه‌ كه ده گه ل پيشوازیكی گه رمی به شداربوان به ره ورو بوون به شداربوانیش به گور و تینیكي زوره وه هه لپه ركيان ده كرد، لەپاشاندا گۆرانی ببێژی لاو شێرزاد كرمانشانی بە چەند گورانی یەكی خۆش بەشداری ئاهەنگەكەی كرد ، ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئاهه‌نگه‌که‌ پتر له‌ هه‌زار که‌س به‌شداری تێداکرد له‌ کورده‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان به‌ ئاماده‌بوون و به‌شداری نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری ئه‌مریکا و چه‌ند سه‌ناتۆر و کۆنگرێس مان وکه‌سایه‌تی تری ئه‌مریکی له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا، وه‌ ده‌یان میوانی عه‌ره‌بی و ڕووسی و ئەوروپی دۆستی كورد لەوانەش ( پەیكەرتاشی بەناوبانگی ڕووسی گریگۆری پۆتۆتسكی ) و
( باڵوێزخانەی لوبنانی ) . ئاهه‌نگه‌که‌ له‌ کاتژمێر٧ ی ئێواره‌ تا ١٢ ی شه‌و به‌رده وام بوو.جیژنه كه ده فه زایه كي زور خوش و دوستانه دا به ريوه چوو
ره وه ندی كورد له ده وه ري واشينگتون
newroz-usa.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1268 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact