. . . .


24 Mar 2010

له‌ وڵاتی سویس نه‌ورۆز پیرۆز کرا


ناوه‌ندی هه‌واڵ - سویس: شه‌وی 20.03.2010 له‌سه‌ر بانگهێشتنی ڕێکخراوی کلتوری کوردی له‌سویس، به‌ به‌شداری سه‌دان که‌س له‌ کورستانیانی نیشته‌جێی ئه‌م وڵاته‌ و ئه‌ندامان و نوێنه‌ری حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی شه‌وائاهه‌نگێگ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی گه‌وره‌ی کورد و کوردستان(نه‌ورۆز) به‌ڕێوه‌ چوو.
به‌رنامه‌کانی ئه‌م شه‌وئاهه‌نگه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوو:
دوایی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب، خووله‌کیک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان و سروودی نه‌ورۆز پێسکیش به‌ به‌شداران کرا. په‌یامی چه‌ندین حیزب و ڕێکخراوی کوردستانی له‌ لایان به‌ڕێوه‌به‌ر یان نوێنه‌ره‌کانیان پێشکێش به‌ به‌شداران کرا.
له درێژه‌ی ڕێووڕسمی ڕێزگرتن له‌ نه‌ورۆز و پێشوازی له‌ ساڵی 2710ی کوردی له‌ لایان هونه‌رمه‌ند سه‌لاح ماملێ، ناسر حه‌سه‌ن ئازه‌ری پور ئه‌قده‌م و دوو دۆستی کورد و مۆزیکزانی سویسیه‌وه‌ چه‌ندین پارچه‌ مووزیک و گۆرانی کۆڕی پێشکێش به‌شداران کرا. کۆڕی هوونه‌ری ڕه‌وه‌ز و هوونه‌رمه‌نی به‌توانا به‌کر لگزی به‌ ئاهه‌نگ و گۆرانی ڕه‌سه‌نی کوردی چێژی نه‌ورۆزیان به‌ ئاماده‌بوان به‌خشی.
ئه‌م حیزب و ڕێکخراوانه‌ی په‌یامی پیرۆزبایان بۆ ئه‌م یاده‌وه‌ریه‌ پیرۆزه‌ هه‌بوو بریتیبوون له:
حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان، ڕێکخراوی کلتوری کوردستانیان له‌ سویس و ڕێکخراوی خه‌باتی کوردستانی ئیران
شایانی باسه‌ له‌ درێژه‌ی شه‌وئاهه‌نگه‌که‌دا ناسر حه‌سه‌ن ئازه‌ری پور ئه‌قده‌م چه‌ندین پارچه‌ هۆنراوه‌ی له‌ وه‌سفی نه‌ورۆز و به‌هاردا پێشکێش کرد.
21.03.2010
هه‌واڵنێر: زاهید شاعیری‌
newroz-swiss.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1052 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact