. . . .


22 Mar 2010

به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ ماری هامن


ناوه‌ندی هه‌واڵ - فینلاند: شه‌وی شه‌ممه رێکه‌وتی 20 ی مارسی 2010 ی زایینی, دوای نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ، کۆڕێکی شادی له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی چه‌ند فه‌رهه‌نگیی ئۆله‌ند له شاری ماری هامن پێک هات. هونه‌رمه‌ندانی به‌ڕێز فه‌رهاد ساڵحی و ئازاد فه‌رهاد ئه‌حمه‌د ڕازێنه‌ره‌وه‌ی شه‌وئاهه‌نگه‌که بوون.
    ژماره‌یه‌ک له دانیشتوانی کورد و فارسی ئه‌و شاره, له‌و کۆڕه دا به‌شدار بوون. له‌وێ دا, وێڕای خوێندرانه‌وه‌ی چه‌ند کۆپله شێعری کوردی و فارسی, باسێکی کورت له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له هه‌لومه‌رجیی نێونه‌ته‌وه‌یی به پێی بڕیاری رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان - که نه‌ورۆز له رێکه‌وتی 23 ی فێوریه 2010 (14 ره‌شه‌مه‌ی 1388) به بۆنه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسرا, کرا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کرا که پێشتریش رێکخراوی فه‌رهه‌نگیی - زانستی - کلتوری, په‌روه‌رده‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان (یونێسکۆ)، نه‌ورۆزی له لیسته‌ی فه‌رهه‌نگی له مێژینه‌ی مه‌عنه‌وی مرۆڤ دانه‌بوو و رێزی لێده‌گرت. به پێی ئه‌و پێشنیاره‌ی نه‌ورۆزیی پێ جیهانی کرا, 300 مێلیون که‌س له جیهان دا, رێز له‌و بۆنه‌یه ده‌گرن .
newroz.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1140 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact