. . . .


22 Mar 2010

به‌شداریی وه‌فدێکی حدک له‌ کۆڕیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له سو?


ناوه‌ندی هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی وڵات: ‌رۆژی شه‌ممه‌ ‌ 29ی ره‌شه‌مه‌ دا به‌ بۆنه‌ی 22هه‌مین ساڵی کاره‌ساتی بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌ لایه‌ن رژیمی دژی کورد و مرۆڤایه‌تی به‌عسی عێراقه‌وه‌، کۆڕیادێک له‌لایه‌ن رێکخراوی چاک " کۆردوسایت" له‌ شاری بێرن پێته‌ختی و‌ڵاتی سویس، له‌ مێدانی به‌ ناوبانگی ئه‌و شاره‌، هێڵفێتسیا پلاتس که‌ پر له‌ هاتوچۆترین میدانه‌ پیک هات.
ڕێوره‌سمه‌که‌ له‌ لایه‌ن کورده‌کا‌نی دانیشتوی سویس و له‌ لایه‌ن به‌شێک له‌ خاریجیه‌کان به‌ گه‌رمی پێشوازی لێ کرا.
له‌و کۆڕیاده‌دا. که‌ نیزیک به‌ دووسه‌عات درێژه‌ی کێشا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری شوێنه‌که‌ به‌ وێنه‌ی جۆراوجۆری کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، رازابووه‌ که‌ به‌ جۆرێک سه‌رنجی رێبوارانی ئه‌و مه‌سیره‌ی بۆ لای خۆ راده‌کێشاو، هه‌روه‌ها چه‌ند شێعرو پارچه‌ مۆسیقای غمناک به‌و بۆنه‌وه‌، پێشکێش کران.
هه‌ر یه‌ک له‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی خواره‌وه‌ش به‌ بۆنه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ سامناکه وه‌،‌ په‌یامیان پێشکێش کرد.
له‌ سه‌ربانگهێشتنی به‌رێوه‌به‌رانی کۆره‌یاده‌که‌، هئیه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، به‌ سه‌رپه‌رستی ره‌حمان ئیبراهیم زاده‌، زۆر به‌گه‌رمی به‌شداریان له‌و کۆره یاده‌ ‌داکردو، په‌یامی حیزبیش هه‌ر له‌ لایه‌ن ره‌حمان ئیبراهیم زاده‌وه‌ پێشکێش به‌ به‌ شداران کرا.
به‌شیک له‌و وتار و په‌یامانه‌ی له‌و کۆڕیاده‌دا پێشکێش کران بریتی بوون له‌:
_ وتاری کۆمیته‌ی سویسرای چاودێری کوردۆساید/ کاردۆ سه‌رباز
_ کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان – لقی ژنێف
_ گۆران له‌ سویسرا / ره‌نج تاهیر
_ یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان / نه‌به‌ز ره‌واندزی
_ په‌رله‌مانتاری سویسری له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالدیموکراتی سویسری (ریکاردۆ لۆمینگۆ) وه‌‌ک نوێنه‌ری گروپی په‌رله‌مانتارانی سویسری دۆستی کورد
_ حزبی دیموکراتی کوردستان / ڕه‌حمان ئیبراهیم زاده‌
_ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگڕانی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان/ به‌ختیار عه‌لیزاده‌
_ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان / ئیدریس مورادی
_ پارتی دیموکراتی کوردستان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 972 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact