. . . .


17 Mar 2010

سمینارێک بۆ ئه‌نفال و کۆمه‌ل کوژی کورد له‌ عێراق له‌ پارلمانی بر?


ڕێکه‌وتی 16ی مارسی 2010 کاتژمێری 10 ی به‌یانی بۆ 1ی پاش نیوه‌رۆ له‌ پارلمانی بریتانیا ، سمینارێك به‌ مه‌به‌ستی تاوتۆی کردنی ئه‌نفالی گه‌لی کورد و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیه‌ و ناساندن و گه‌یاندنی به‌ کاربه‌دسه‌ستانی بریتانیا له‌ دوو پانێل دا به‌رێوه‌ چوو.
پانێلی یه‌که‌م:
دیڤید ئه‌ندرسۆن ئه‌ندامی پارلمان و سه‌رۆکی ئه‌ندامانی لیبر پارتی بۆ عێراق و سه‌رۆکی پارلمانتارانی بریتانیا بۆ کوردستانی عێراق به‌رێوه‌به‌ری پانێلی یه‌که‌م بوو.
کاترین بۆم بێرگێر سکرتێری نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ وون بوان و بێسه‌روشوێنان.
دوکتۆر دایان ئی گینگ پرۆفسۆری یاریده‌ده‌ر "مرۆڤ ناس" له‌ زانکۆی کێنتاکی.
له‌تیف فه‌تاح فه‌ره‌ج رۆژنامه‌ نووس و لێکۆله‌ر له‌ سه‌ر کوژرانی به‌ کۆمه‌ل.
وین ڕۆبێرت فیلم ساز و ده‌هێنه‌ر.
هه‌ر کام له‌و‌ به‌رێزانه‌ ئه‌نفال و کوژرانی به کۆمه‌لی کوردیان تاو توێ کرد و له‌ سه‌فه‌ر و رووداو دیداره‌کانی کوردستان و هه‌روه‌ها دیداریان له‌گه‌ل خه‌لك و چاوه‌روانی و هه‌لسوکه‌وتی خه‌لك دوان و به‌ وێنه‌ش نیشانیان دا.
باسێک له‌سه‌ر که‌مپی شۆرش‌ کرا که‌ 1442 بێوه‌ژنی لێیه‌و پیاوه‌کانیان ئه‌نفال کراون، له‌ دیتنه‌وه‌ی گۆره به‌کۆمه‌له‌کان له‌ به‌غدا، بابل، سه‌ماوه‌ و حماره‌ و هه‌روه‌ها قه‌زای سه‌لمان که‌ پزشکیارێ نێوی‌ 93 که‌سی ئاشکرا کردوه‌ له‌ مندالی یه‌کسالانه‌ی تێ دابوه‌ تا پیری 100 ساله‌ که‌ هه‌موویان ئه‌نفال کراون.
به‌رێز رۆبێرت فیلمێکی دۆکیمنتی له‌ کیمیا باران نیشان دا به‌نێوی
ده‌نگی ئه‌نفال
وین ڕۆبێرت له‌ سالی 1974 له‌گه‌ل کورد و له‌سه‌ر شۆرش و رووداوه‌کانی کوردستان ده‌نوسێت و فیلمی دۆکومێنتی دروست ده‌کات.
ئه‌و فیلمه‌‌ باسی له‌ قۆناغه‌ جۆراوجۆره‌کانی پێش ئه‌نفال، دوای ئه‌نفال، دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 و قۆناغی ئێستای باشووری کوردستان ده‌کرد.
هه‌وکات له‌گه‌ل فیلمه‌که به‌ڕێز وین‌ باسی له‌ ژان و ده‌ردی خه‌لك و هه‌روه‌ها چاوه‌روانیه‌کانیان ده‌کرد و هه‌ر له‌ پیوه‌ندی له‌گه‌ل کیمیابارنی کوردستان و خه‌لکی کوردستان ووتیان که‌ دوێنی ئه‌و ژانه‌ زۆر گران بوو، ئه‌مرۆش زۆر گرانه‌ به‌یانیش هه‌ر گران ده‌بێت.
دوابه‌شی پانێلی یه‌که‌م پرسیاری به‌شداران بوو و له‌لایه‌ن وته‌بێژانه‌وه‌ وڵام ده‌درانه‌وه‌.

پانێلی دووه‌م:
ئێریك جۆیس ئه‌ندامی پارلمانی بریتانیا و جێگری سه‌رۆکی گروپی پارلمانتاران بۆ کوشتنی به‌ کۆمه‌ل.
دوکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی پارلمانی کوردستان.
به‌یان سامی عبدالره‌حمان نۆێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
ریچارد بیستۆن سه‌رده‌بیری رۆژنامه‌ی تایمزی خاریجی.
پیشاندرانی تابلۆکانی هونه‌رمه‌ند عوسمان ئه‌حمه‌د.
حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ ئه‌م سمیناره‌ بانگهێشتن کرابوو که‌ نوێنه‌ری حیزب له‌ بریتانیا کاک مه‌ولوود سواره‌ به‌شداری سمیناره‌که‌ بوون.
به‌شێکی به‌رچاو له‌ دۆستان و پارلمانتا‌رانی بریتانیا به‌شداری ئه‌م سمیناره‌ بوون.
نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌‌ بریتانیا
britania1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1100 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact