. . . .


16 Mar 2010

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حدک له‌ ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ پارله‌م?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بریتانیا: 15 ی مارسی 2010 کاتژمێری 6ی ئێواری بۆ 8ی شه‌و له‌ پارلمانی بریتانیا ڕێوره‌سمی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوو. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا که‌ به‌شێکی زۆر له‌ حیزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان، ئه‌ندامانی پارلمان ، لۆرد و که‌سایه‌تی‌ سیاسی کورد به‌شدار بوون.
له‌نێو به‌شدار بووان دا به‌رێزان دوکتۆر که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی پارله‌مانی باشووری کوردستان و هه‌یئه‌تی یاوه‌ریان، لۆرد کلیمنت جۆن، جێرمی کۆربین ئه‌ندامی پارلمان، لۆرد هیلتۆنف،دیفید لامی ئه‌ندامی پارلمان و هه‌روه‌ها به‌رێز به‌نگی یولدز ئه‌ندامی پارتی ئاشتی و دمکراسی و ئه‌ندامی پارلمانی ترکیه به‌شداری رێ و ڕه‌سمه‌که‌ بوون.‌
بۆ ئه‌م ڕێ و ره‌سمه‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان بانگێشتن کرابوو که‌ هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تی حیزب له‌ بریتانیا به‌شداری کردو له‌گه‌ل به‌شێک له‌ میوانان و دۆستانی کورد وه‌ک به‌ڕێزان دوکتۆر که‌مال که‌رکوکی و به‌ریزان لۆرد کلیمنت جۆن و جێرمی کۆربین ئه‌ندامی پارلمانی بریتانیا دیداریان تازه‌ کرده‌وه‌.
له‌ نێو میوانان دا به‌رێزان دوکتۆر که‌مال که‌رکوکی،به‌نگی یولدز و دیفید لامی هه‌روه‌ها جولیز پایپ شهره‌داری هاکنی له‌مه‌ر نه‌ورۆز و وته‌یان پێش که‌شی میوانان کرد.
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌ ده‌ست پێشخه‌ری و ئاماده‌کردنی کۆمیته‌ی کورد و ترک (هالکه‌فی) پێک هاتبوو.
britania-nawroz.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1777 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact